Shadow Shadow

کۆتایی ئەم مانگە گرێبەستی گریزمان لەگەڵ یانە نوێیەکەی ڕادەگەیەندرێت

15:14 شه‌ممه‌ 18 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ڕایانگەیاند، پارێزەرەکانی گریزمانی فەڕەنسی گەیشتونەتە بەرشەلۆنە و پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم مانگە بە فەرمی گرێبەستەکە رابگەیەنرێت.

.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوەداوە کە گواستنەوەی گریزمان بۆ یانەی بەرشەلۆنە یەکلایی بووەتەوە و پارێزەرەکانی ئەستێرە فەڕەنسیەکە لە شاری بەرشەلۆنەن بۆ کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکەی نێوانیان.

.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەکان، بەرشەلۆنە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە فەرەنسیەکە تەرخانکردووە.

.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، پێدەچێت گواستنەوەی گریزمان لە ئەتلەتیکۆمەدریدەوە بۆ بەرشەلۆنە لە کۆتایی ئەم مانگەدا ئاشکرابکرێت.

.

هەفتەی ڕابردوو ئەنتوان گریزمان ڕایگەیاند بریاریداوە ریزەکانی یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید جێبهێڵێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل