fbpx
Shadow Shadow

"نێیمار نزیکە لە بەرشەلۆنە"

کۆبوونەوەی شاندی بەرشەلۆنە لەگەڵ بەرپرسانی پاریس کۆتایی هات

20:26 سێ شه‌ممه‌ 13 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

كۆبوونه‌وه‌‌ی شاندی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌گه‌ل ئیداره‌ی یانەی پاریس سانجێرمان كۆتایی هات و ڕۆژنامەی مارکاش ڕایگەیاند: ” نێیمار نزیکە لە بەرشەلۆنە”.

.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ شاندێکی یانەی بەرشەلۆنە بە سەرۆکایەتی ئیریک ئەبیدال بەرەو فەڕەنسا بەڕێکەوتن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی پاریس بۆ گەڕاندنەوەی نێیمار بۆ کامپنۆ، کەمێک بەر لەئێستا کۆبوونەوەکە کۆتایی هات.

.

هەرچەندە هێشتا هیچ شتێکی فەرمی لەوبارەیەوە باس نەکراوە، بەڵام ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، نێیمار نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی بەرشەلۆنە.

.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵی ئیسپانیا، گرێبەستەکەی ئەمڕۆی  یانەی بەرشەلۆنە بۆ کڕینی نێیمار، بریتی بووە لە 100 ملیۆن یۆرۆ و کۆتینهۆی بەڕازیلی.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان ڕایگەیاندبوو، گفتوگۆکان بۆ فرۆشتنی نێیمار لەگەڵ یانەیەکدا بەرەوپێش چووە.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل