fbpx
Shadow Shadow

ڕێککەوتنی یەکێتی و پارتی لە لایەن سەرکردایەتی یەکێتیەوە پەسەندکرا

19:06 شه‌ممه‌ 06 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

 

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆتاییهات.

 

رەهبەری سەید ئیبراهیم، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە کۆی دەنگ ڕێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی و پارتیان پەسەندکردووە.

 

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ڕۆژی دووشەممە شاندی بۆ گەیاندنی دوابڕیاری یەکێتی، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پارتی ئەنجامدەدەن. وتیشی: “ڕۆژی سێشەممە فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری لەو دانیشتنەی پەرلەمانی کوردستان دەکات کە تایبەتە بە هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم”.

 

دوای كۆبوونەوەكەش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەتیف شێخ عومەر  وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتوودا رێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی ئیمزا دەكرێت.

 

لەتیف شێخ عومەر ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا باس لە پۆستەكان و دابەشكردنی نەكراوە، “تەنها گفتووگۆمان لەسەر ئەو لێكگەیشتنە كردووە كە پەیوەندی بەپشكەكانی یەكێتییەوە هەیە لەسیستمی حكومڕانی كوردستاندا بەسەرۆكایەتییەكان و وەزارەتەكانەوە قسەی لێكراوەو كۆمیتەی سەركردایەتیش هەم دەستخۆشی و هەم پشتگیریان لەولێكگەیشتنە كرد.”

 

وتەبێژی یەکێتی وتیشی: “دەمەوێت هەڵەیەك راست بكەمەوە كە رێككەوتن لەرێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە نەبووە، بەڵكو رێككەوتنێكی دورودرێژە لە دانوسانێكدا  كە چەند هەفتەیەكی خایاندووە لەلایەن وەفدی ئێمە و دەرەوەی وەفدەكەش كە لە كۆتایی دانوساندنەكاندا پێویستی بەوە بووە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان كاك كۆسرەت و كاك مەسعود دا ئەنجام بدرێت و دانوستانێكی ئاسانیش نەبووە و قورس بوو.”

 

لەتیف شێخ عومەر باسی لەوەش کرد کە پرسی كەركوك و هەندێك پرس كە پەیوەندی بە بەغداوە هەیە، “رەوانەی ئەو رێكەوتنە كراوە كە لەنێوان كاك كۆسرەت و كاك مەسعود دا كراوە”. وتیشی: “لەچەند رۆژی داهاتوودا رێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی ئیمزا دەكرێت”.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل