fbpx
Shadow Shadow

"بەهۆى ئامادەنەبوونى زۆرینەى پەرلەمانتارانى کوردەوە"

کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق شکستیهێنا

14:22 شه‌ممه‌ 26 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەهۆى تەواونەبوونى ڕێژەى یاسایی ئەندامانییەوە، پەرلەمانى عێراق نەیتوانى کۆبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنى داواکارى خۆپیشاندەران.

.

سەرکەوت شەمسەدین ئەندامى پەرلەمانى عێراق بە ناس کوردى ڕاگەیاند “160 پەرلەمانتار ئامادەبوون، کە پێنجیان کورد بوون، ئەوەش ڕێژەى یاسایی تەواونەکرد بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەکە”.

.

ئەو پێنج پەرلەمانتارە کوردەى ئامادەبوون پێکهاتوون لە، رابون مەعروف، سەرکەوت شەمسەدین، یوسرا مەحمود، بەشیر حەداد، هەرێم کەمال ئاغا.

.

سەرکەوت شەمسەدین وتى “ئەگەر فراکسیۆنە کوردییەکان ئامادەى کۆبوونەوەکە بونایە، ڕێژەى یاسایی تەواودەبوو، بەڵام بەهۆى ئامادەنەبوونیانەوە نەتوانرا کۆبوونەوەکە بکرێت”.

.

وتیشى “کوردەکان پێیانوایە ئەم دۆخە پەیوەندى بە هەرێمەوە نییە، ئەمە بۆچونێکى هەڵەیە، چونکە هەموو ڕووداوەکانى عێراق پەیوەندیان بەیەکەوە هەیە، مەترسی هەیە خۆپیشاندانەکان فراوانتر بن و مەترسی بۆ سەر پەرلەمان دروستبێت”.

.

بڕیاربوو لەکۆبوونەوەکەى پەرلەماندا، تاوتوێی داواکارییەکانى خۆپیشاندەران بکرێت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل