fbpx
Shadow Shadow

کۆبوونەوەى دووەمى سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بە دەرکردنى 6 خاڵ کۆتایهات

11:00 سێ شه‌ممه‌ 27 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

 

لەسەر بانگهێشتی سەرۆك كۆمار سێ سەرۆكایەتییەکەی عێراق لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردە سیاسییەكان كۆبوونەوە و باسیان لە تەقاندنەوەی کۆگای چەک و تەقەمەنییەکان بە دەستی دەرەکی کرد و هاوکات ئیدانەی هێرشکردنە سەر حەشدی شەعبیان کرد و بۆ ئەو مەبەستەش لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن.

.

دوێنێ (دووشەممە) لە كۆشكی سەلام لە بەغدا بە ئامادەبوونی هەریەك لە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانى عێراق، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق و بەشێک لە سەركردە سیاسییەكانی عێراق کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

.

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار، لە میانی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەكە كرا، ھاوکات سەرۆك وەزیران، فەرماندەی هێزە چەكدارەكان ڕاپۆرتێكی سەبارەت بە تەقینەوەی كۆگاكانی چەک و تەقەمەنی ئەم دواییە پێشكەشی ئامادەبووان كرد.

.

هەر بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکە، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، کە حكومەت بە دواداچوونی جددی بکات سەبارەت بە ئەگەری تێوەگلانی دەرەكی و كردنە ئامانجی كۆگاكانی چەک و تەقەمەنی، ھەروەھا سەركۆنەی ئەو دەستدرێژیانەیان کرد کە کرایە سەر لیوای 45ی حەشدی شەعبی لە قائم كە قوربانی و برینداری لێكەوتەوە،  کارەکەشیان بە سەرپێچیەكی ئاشكرا بۆ سەر سەروەری عێراق ناوبردووە.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەموو ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە جەختیان لە پشتیوانی حكومەت کردووەتەوە لە گرتنەبەری گشت ڕێكارەكانی پاراستن و بەهێزكردنی تواناكانی بەرگری لە ڕێگای كەناڵە كاریگەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتیییەکانەوە كە دەبێتە هۆی بەرپەرچدانەوەی ئەو دەستدرێژیانە و بەرگریكردن لە ئاسایش و سەروەی عێراق.

.

هاوکات بەشداربووانی كۆبوونەوەكە، دووپاتیان لە گرنگی پاراستنی یەكڕیزی نیشتمانی بە گشت هێزە سیاسی و پێكهاتەكانی عێراق كردەوە، لە پێناو ئاسایش و سەلامەتی و سەروەری عێراقدا، چونکە ڕەوشەکە زۆر ئاڵۆزە لە ناوچەكە و جیهاندا، بۆیە پێویستە هەمووان گرنگی ئەو مەترسییانە و ساتەوەختە مێژوییەکە دەرك پێ بكەن، كە پێویستی بەكاری پێکەوەی هەیە.

.

ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی کۆمار ئاماژە بەوە دەکات، بۆ بەدیهێنانی ئەو مەبەستانەی لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لێوەکردووە، هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە لەسەر چەند خاڵێك ڕێککەوتن کە ئەمانەن:

.

1- رێزگرتن لە مەرجەعیەتی دەوڵەت و پابەندبوون پێوەی لە گشت دۆخێكدا، لە چوارچێوەی دامەزاراوە دەستوورییەكاندا، هەروەها رەچاوكردنی یاساكان و هەر سەرپێچیەكیش بۆ سەر دەوڵەت و دامەزراوەكانی بە دەرچون لە بەرژەوەندی نیشتمانی و سەرپێچی لە یاسا دادەنرێت و رووبەڕووی یاساكانی عێراقی دەكرێتەوە.

.

2- پابەندبوون بە بەڵگەنامەی (سیاسەتی نیشتمانی یەكگرتوو) كرایەوە كە لە كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكاندا لە سەری رێكەوتبوون، ڕەتكردنەوەی بوونی عێراق بە گۆڕەپانی جەنگ و ڕێگانەدان بەوەی كە عێراق بكرێتە پێگەیەك بۆ لێدان و دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.

.

3-  پشتیوانی و بەرزنرخاندنی قارەمانیەتی هێزە چەكدارەكان بە گشت پێكهاتەكانییەوە و كاركردنی تەواوی دەزگاكانی ئاسایش و هەواڵگری بۆ قەڵا چۆکردنی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش، جەختکردنەوە لە بەردەوامی راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش تاوەکو ھیچ دەرفەتێک نەمێنێتەوە بۆ  دووبارە خۆ ڕێكخستنەوەیان  تا بە یەك جاری لە ناو دەبرێن.

.

4-  رێزگرتن لە قوربانی و ڕۆڵی نیشتمانی حەشدی شەعبی کرایەوە، وەك بەشێكی كاریگەر لەسیستەمی بەرگری نیشتمانییدا، لە ژێر فەرمانی فەرماندەی هێزە چەكدارەكان، دووپاتیش لە گرنگی پابەندبون بەجێبەجێكردنی فەرمانی دیوانی و سەر پەرشتیكردنی كۆگاكانی چەک و تەقەمەنی لە چوارچێوەی دیاریكراوی دەوڵەتدا و بەپێی ڕێكارە دروستەکان و لەژێر سایەی سیستەمی بەرگری و بە فەرمانەكانی فەرماندەی گشتیدا.

.

5-  گرتنەبەری هەموو ئەگەرێكی پێویست بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ حاڵەتە كتوپەڕەكان و بەرەنگاربوونەوەیان.

.

6-  بەدواداچون بكرێت بۆ ڕێكکەوتنامەو لێكگەیشتنەكان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا بە جۆرێك كە یارمەتیدەر بێت بۆ پابەندبوونیان بە بەڵینەكانیانەوە سەبارەت بە سەروەری و سەربەخۆیی و ئاسایشی عێراقەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل