fbpx
Shadow Shadow

دەبێت چ پلانێک لەو کۆبونەوەیەدا داڕێژرابێت؟

کۆبوونەوەى خامنەیى و حەسەن نەسروڵا و قاسم سولەیمانى کاردانەوەى لێکەوتەوە

18:49 پێنج شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

نوسینگەى ڕابەرى باڵاى شۆڕشى ئێران، بۆ یەکەمجار وێنەیەکى خامنەیى و حەسەن نەسروڵا، ئەمیندارى گشتى حزبوڵاى لوبنانى و قاسم سولەیمانى بڵاوکردەوە و بەوەش کاردانەوەى جیاجیاى لێکەوتەوە.

.

دوابەدواى بڵاوکردنەوەى وێنەکە لەلایەن گۆڤارى (مەسیرى) ئێرانیى کە لەلایەن دەزگاى چاپ و بڵاوکراوەى خامنەیەوە دەردەچێت، چاوپێکەوتنێکى حەسەن نەسروڵا، ئەمیندارى گشتى حزبوڵاى لوبنانى بڵاوکرایەوە و وێنەى ئەو سێ کەسایەتیەش کە پێشتر لەلایەن نوسینگەى ڕابەرى باڵاى ئێرانەوە بڵاوکرابوەوە کراوەتە بەرگى سەرەکى گۆڤارەکە و چاوپێکەوتنەکەش ناونراوە (هاوکێشەکانى سەرکەوتن).

.

نوسینگەى عەلى خامنەیى هیچ ڕونکردنەوەیەکى لەسەر وێنەکە ئاشکرا نەکردووە، تەنها ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، وێنەکە لەکۆبونەوەیەکى خامنەیى و نەسروڵادا گیراوە.

.

بەگوێرەى زانیاریی میدیاکانیش بڵاوکردنەوەى وێنەى خامنەیى و نەسروڵا و قاسمى سولەیمانى دواى ئەنجامدانى سەردانێکى نهێنی ئەمیندارى گشتى حزبوڵاى لوبنانى دێت بۆ تاران بەمەبەستى کۆبوونەوەى نهێنى لەگەڵ خامنەیى.

.

حەسەن نەسروڵا بەسەرکردەیەکى نزیک لە ئێران و ڕابەرە باڵاکەى دادەنرێت و بەردەوام لەکاتى گرژبونى پەیوەندیەکانى ئێران و ئەمریکادا لێدوانى توند دژى ئەمریکا دەدات.

.

لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیشەوە پرسیار و کۆمێنتى فراوان بەدواى بڵاوکردنەوەى وێنەکەدا هاتووە و زۆرترین پرسیار لەو بارەیەوە وروژێنراوە، دەبێت چ پلانێک لەو کۆبونەوەیەدا داڕێژرابێت..؟ خراوەتە ڕوو.

.

ماوەیەکە ڕابەرى باڵاى شۆڕشى ئێران، سەرکردەى ئەو حزبانە دەبینێت لەناوچەکەدا کە بەنزیکى ئێران ناوزەد دەکرێن، لەو چوارچێوەیەشدا و مانگى ئابى ئەمساڵ، خامنەیى پێشوازى لەوەفدێکى حوسییەکانى یەمەن کرد.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل