fbpx
Shadow Shadow

"داوایان لێکردووە دەستلەکاربکێشێتەوە"

“کۆبوونەوەى حەلبوسی و نوێنەرانی خۆپیشاندانەکان بە ئاڵۆزی لەناو هۆڵی پەرلەماندا کۆتایی هات”

13:55 شه‌ممه‌ 05 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پەرلەمانتاری ئەحمەد جبوری باس لە کۆبوونەوەى محەمەد حەلبوسی، سەرۆکى پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەک لە نوێنەرانی خۆپیشاندانەکان دەکات و دەڵێت، “کۆبوونەوەکە بە ئاڵۆزی لە ڕێڕەوی پەرلەماندا” کۆتایی هات.

.

ئەمڕۆ شەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2019، زیاتر لە 100 گەنج وەک نوێنەری خوێپیشاندانەکان چوونەناو بینای پەرلەمانى عێراق و لەلایەن محەمەد حەلبوسی و پێنج پەرلەمانتاری تر پێشوازییان لێکرا، ئەحمەد جبوری لە تویتەری خۆی نوسیویەتی: “حەلبوسی داوای لێکردوون کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنن بەڵام ئەوان ڕەتیان کردووەتەوە و داوایان لێکردووە دەستلەکاربکێشێتەوە.”

.

ڕاشیگەیاند، “دۆخەکە بە ئاڵۆزی کۆتایی هاتووە و نوێنەرانی خۆپیشاندانەکان چوونەتە دەرەوەى پەرلەمان.”

.

هاوکات بەپێی دواین ئاماری بەرکەوتووانی پێنج ڕۆژی خۆپیشاندانەکان کە کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاندووە، “تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2019، 93 کەس کوژراون و ژمارەى خۆپیشاندەرانیش گەیشتووەتە سێ و 978 کەس.”

.

هاوکات هەر بەپێی ئامارەکە، 555 کەسیش دەستگیرکراون کە 355 کەسیان ئازادکراون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل