fbpx
Shadow Shadow

کۆبوونەوەى ئەردۆگان و مایک پێنس دەستیپێکرد

16:49 پێنج شه‌ممه‌ 17 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا راگەیەندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەى رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆمارى تورکیا و مایک پێنس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا، لە کۆشکى کۆمارى تورکیا لەشارى ئەنقەرە، بڵاوکردەوە.

.

لاپەڕەکى فەرمى سەرۆکایەتى تورکیا لە تویتەر وێنەیەکى ئەردۆگان و پێنسى بڵاوکردۆتەوە و لە راگەیەندراوى کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە ئامادەبوونى مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا نەکراوە کە پێشتر بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانى تورکیا بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێکەوتبوو.

.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە) مایک پێنس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا بەرەو شارى ئەنقەرە بەڕێکەوت بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ ئاگربەست و راگرتنى لەشکرکێشى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان و مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بە فڕۆکەیەکى جیاواز رووى لەو وڵاتە کرد.

.

سەردانى بەرپرسە باڵاکانى ئەمریکا بۆ تورکیا لە کاتێکدایە کە ئەردۆگان، سەرۆک کۆمارى تورکیا بەتوندى هەر دانوستاندنێکى لەگەڵ شەڕڤانانى کورد لە سوریا رەتکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد “تاکە بژاردەى بەردەمیان فڕێدانى چەکەکانیانە”.

.

پێشتریش بەرپرسانى ئەمریکا داوایان لە تورکیا کرد ئەو لەشکرکێشییەى بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان رابگرێت کە زیاتر لە هەفتەیەکە دەستیپێکردووە و هاوکات زۆرینەى وڵاتانى جیهانیش دژى لەشکرکێشییەکەى تورکیا هاتنە دەنگ.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل