fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد هۆکارەکەى ئاشکرادەکات

کۆبونەوەى حزبە کوردستانییەکان دواخرا

22:33 هه‌ینی 20 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

بەرپرسى دەزگاى هەڵبژاردنى یەکێتى رایگەیاند، بەهۆى کێشەکانى ئێستای نێوان حزبەکەى و پارتى یەوە، کۆبوونەوەى سبەینێی حزبە کوردستانییەکان دواخراوە.

.

رزگار عەلى بە ناس کوردى راگەیاند “بڕیاربوو سبەینێ حزبە کوردستانییەکان لەسەر پرسی هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لە ناوچە جێناکۆکەکان کۆبنەوە، بەڵام بە رێککەوتنى پارتى و یەکێتى کۆبوونەوەکە دواخراوە”.

.

وتیشى “هۆکارى دواخستنى کۆبوونەوەکە، پەیوەندى بە کێشەکانى ئێستاى پارتى و یەکێتى یەوە هەیە، ئەگەر پارتى بێتە پێشەوە و کێشەکان چارەسەر بکات، ئەنجامدانى کۆبوونەوە لەو بارەیەوە ئاسانە”.

.

رزگار عەلى باسى لەوەشکرد، تا ئێستا هیچ ئاماژەیەکیان لە پارتى یەوە پێنەگەیشتووە بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەیەى دروستبووە، لەدواى رێگریکردن لە مەحمود سەنگاوى ئەندامى مەکتەبی سیاسی یەکێتى لە چوونى بۆ شارى هەولێر.

.

رۆژى پێنج شەممە 19ى ئەیلولى 2019  لە بازگەى دێگەڵە رێگرى لە مەحمود سەنگاوى ئەندامى مەکتەبی سیاسی یەکێتى کرا بچێتە  هەولێر، ئەوەش رەوشێکى گرژى لەنێوان پارتى و یەکێتیدا دروستکردووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل