fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کڵاو سورەکانیش لە عێراق دەرکەوتن.. کێ لەسەری دەکات؟

18:47 دوو شه‌ممه‌ 03 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

چالاکوانان و خۆپیشاندەرانى عێراق هەڵمەتێکیان بۆ لەسەرکردنى “کڵاوى سور” راگەیاند و ژمارەیەک خۆپیشاندەر بەکڵاوى سورەوە چونە گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکان.

.

بەپێى ئەو وێنانەى دەست ناس کورد کەوتوون، ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ی شوباتی 2020، خۆپیشاندەرانى شارى “کوت”ى ناوەندى پارێزگاى واست بەکڵاوى سورەوە چونەتە گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکان.

.

بەپێى زانیارییەکانى “ناس کورد”، لەسەرکردنى کڵاوى سور وەک پشتگیرییەک وایە بۆ ئەو هاوڕێیانەیان کە لە خۆپیشاندانەکاندا گولـلە بەر سەریان کەوتووە و کوژراون.

.

لەناو خۆپیشاندانەکانى عێراقدا کڵاو شینەکان هەن کە لایەنگرى ڕەوتى سەدرن و وەک بەربەستێک لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دەوەستان و بەناو خۆپیشاندەرانیشدا بڵاودەبوونەوە بۆ ڕێگەگرتن لە هەر کارێکى نەخوازراو.

.

لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا، کێشە لەنێوان خۆپیشاندەران و ئەو کڵاو شینانەدا دروستبوو، ئەوەش بەهۆى پشتگیرییەکانى سەدر لە سەرۆکوەزیرانى نوێ و هەوڵدان بۆ کۆتایى هێنان بە خۆپیشاندانەکان و کردنەوەى ئەو ڕێگایانەى لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخراون.

 

کڵاو سورەکانیش لە عێراق دەرکەوتن.. کێ لەسەری دەکات؟

 

کڵاو سورەکانیش لە عێراق دەرکەوتن.. کێ لەسەری دەکات؟

کڵاو سورەکانیش لە عێراق دەرکەوتن.. کێ لەسەری دەکات؟

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل