fbpx
Shadow Shadow

کڕینى ئێس-400 کاریگەرى نەبووە لەسەر لیرەى تورکى و نرخەکەى بەجێگیرى ماوەتەوە

12:55 پێنج شه‌ممه‌ 18 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

وێڕاى جێبەجێکردنى گرێبەستى کڕینى سیستمى بەرگرى ئێس-400 و پەشیمانبوونەوەى ئەمریکا لەوەى ئێف-35 بە تورکیا بدات، بەڵام ئەو ڕوداوانە کاریگەرییان لەسەر نرخى دراوى تورکیا نەبووە و بەجێگیرى ماوەتەوە.

.

نرخى ئەمڕۆى لیرە بەرامبەر بە دۆلارى ئەمریکى بەجۆرێکە 5.686 لیرە بەرامبەرە بە یەک دۆلار، کە گۆڕانکارییەکى ئەوتۆى نەبووە لەگەڵ چەند ڕۆژی ڕابردوودا.

.

ساڵى ڕابردوو لەگەڵ ئەمساڵدا بەهۆى هەڕەشەو سزاکانى ئەمریکا بۆ سەر تورکیا، دراوى ئەو وڵاتە نرخەکەى بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزینى بەخۆیوە بینى، بەڵام هەڕەشەکانى ئەمریکا بۆ سەپاندنى سزا بەسەر تورکیادا لەبەرامبەر کڕینى سیستمە بەرگرییە ڕوسیەکە هێشتا لەسەر ئەو وڵاتە ماون.

.

بەشێک لە چاودێرانى ئابورى لە جیهاندا، پێشبینى سەپاندنى سزاى ئابورى و سەربازى دەکەن لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سەر تورکیا، گەر ئەو هەنگاوەش جێبەجێبکرێت ئەوا کاریگەرى لەسەر ئابورى تورکیا دەبێت.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل