fbpx
Shadow Shadow

کچە کوردێک وەک یەکەمین ئافرەت بۆ وەرگرتنی خەڵاتێکی گەورە لە دانیمارک پاڵێوراوە

23:23 سێ شه‌ممه‌ 24 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

کچە نوسەرێکی کورد، وەک یەکێک لە گەورەترین نوسەر و بیرمەندەکانی ئەسکەندەنافیا بۆ وەرگرتنی خەڵاتێکی گەورە لە دانیمارک پاڵێوراوە، کە براوەی خەڵاتەکە دەبێتە خاوەنی نازناوی، کەسایەتی بەهێز و چاونەترس.

.

سارا عومەر، کچە نوسەرێکی کوردە و  نوسەری ڕۆمانی مردووشۆر و  بەرگریكار لە مافەكانی مرۆڤ و پایۆنێرە،  وەک یەكێك لە گەورەترین  نوسەر و بیرمەندەکانی ئەسکەندەناڤیا و وەک یەکەمین ئافرەت پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئازایەتی گفتوگۆ لەژێر بنەمای دیمۆکراسییەت.

.

‎ خەڵاتەکە، ساڵانەیە و یەکەمجارە دابەشدەکرێت، کۆنترین و گەورەترین ڕۆژنامەی دانیمارک دەیبەخشێت، کە بریتییە لە ‎ 50 هەزار كرۆنی دایماركی و  دروستكردنی وێنەیەكی كاریكارتێری تایبەت.

کچە کوردێک وەک یەکەمین ئافرەت بۆ وەرگرتنی خەڵاتێکی گەورە لە دانیمارک پاڵێوراوە

‎گۆڤارەكە لەبارەی سارا عومەرەوە نوسیویەتی “ئەم خاتوونە کۆڵنەدەرانە و چاونەترسانە بەرگریکردووە لە مافەکانی ژنی موسوڵمان و بە ئاشکراش وتویەتی لە کەس قبوڵ ناکەم وشەکانی من وەک فیشەک لە دژی ئیسلام بەکاربهێنێت، چونکە شەڕى من بۆ نەهێشتنی دەستدرێژی سێکسی و چۆنێتی بەکارهێنانی دینە بۆ حەڵاڵکردنی چەوساندنەوە. هەروەها شەڕى من بۆ نەهێشتنی نایەکسانی و کۆنترۆڵکردنی ژیان و ئازادی مرۆڤە. شەڕى من بۆ نەهێشتنی نەژاد پەرستییە”.

.

‎براوەی خەڵاتەكە دەبێتە خاوەنی نازناوی  كە سایەتی بەهێز و چاونەترسی ساڵ. جگە لە سارا عومەر دوو کەسایەتی تریش دەستنیشان کراون، كە  یەكێكیان سیاسەتمەدارێكی بەناوبانگی گەورەی دانیماركی پارتی چەپەكانە و بەناوی  پێلا دراستد و  ئەوی دیلکەش پارێزەرێكە بەناوی  یاكۆب مشان گاما كە كەسایەتیەكی یاسای بەناوبانگە لە وڵاتی دانیمارك.

.

گۆڤارەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرەرای ئەوەی دونیا بەرەو لێكترازان دەڕوات بەڵام ئەو سێ کەسەی کە پاڵێوراون توانیویانە هەمووان بە ئاشتی کۆبکەنەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل