fbpx
Shadow Shadow

کچە کوردێک بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکی جیهانی هەڵبژێردرا

18:53 دوو شه‌ممه‌ 02 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

کچە وەرزشوانێکی کورد کە وازی لە وەرزشکردن هێنابوو گەڕایەوە و پاش بەزاندنی ڕکابەرەکانی لە کێبەرکێی ناو ئۆردووییدا، بۆ بەشداری لە ڕکابەرییە جیهانییەکانی وۆشۆی 2019 هەڵبژێردرا.

,

مریەم هاشمی، کە کچە وەرزشوانێکی کرماشانییە، لەنێو ڕکابەرەکانیدا بۆ وەرزشی وۆشۆ لە کێبڕكێی “ناو ئۆردوویی”دا لە هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران لە کێشی 75 کیلۆگرامدا توانى پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.

,

پاش ئەو سەرکەوتنەش مەریەم هاشمی، بۆ بەشداریکردنی لە ڕکابەرییە جیهانییەکانی وۆشۆی 2019 هەڵبژێردرا.

,

مریەم هاشمی لە دایکبووی شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و پێشتر  چوار مەدالیای زێڕی لە پاڵەوانێتی جیهاندا بەدەستهێناوە، پاش بەدەستهێنانی مەدالیای چوارەم لە ساڵی 2015دا ماڵئاوایی لە وەرزشکردن کرد، لەئێستادا گەڕاوەتەوە بۆ بردنەوەی پێنجەمین مەدالیای زێڕی ژیانی لە ڕکابەرییەکانی وۆشۆ.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل