Shadow Shadow

"ویستی بەخێرایی زیاتر لە 777 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ئۆتۆمبێلەکەى لێبخوڕێت"

کچە پێشبڕکێکارێکى ئۆتۆمبێل خۆی کردە قوربانی تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی

13:29 پێنج شه‌ممه‌ 29 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

کچە پێشبڕکێکارێکی ئەمریکی، خۆی کردە قوربانی تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی و لەکاتی هەوڵدان بۆ تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی خێرا لێخوڕین، توشی ڕوداوی هاتوچۆ بو، گیانی لەدەستدا.

,

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە، جێسی کامبس، کە کچە پێشبڕکێکارێکی بەناوبانگی ئۆتۆمبێلە، ویستویەتی ژمارەیەکی پێوانەیی خێرالێخوڕین تۆمار بکات، بەڵام لە کاتی هەوڵەکەیدا توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوە و گیانی لەدەستداوە.

,

جێی ئاماژەیە پێشتر لە ساڵی 2013دا جێسی کامبس، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و وەک یەکەم ئافرەت لە جیهاندا توانی بەخێرایی 640 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ژمارەیەکی پێوانەیی جیھانی تۆمار بکات.

,

هاوکات، دواتر و هەر لەو ساڵەدا، توانی ئەو ژمارە پێوانەییەی خۆی بشکینێت و بە خێرایی 777 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ئوتومبیلەکەی لێخوڕی.

,

پۆلیسی ویلایەتی ئۆریگن ڕایگەیاندووە، جێسی کامبس ویستویەتی ئەو ژمارە پێوانەییەشی بشکینێت و بە خێرایی زیاتر لە 777 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ئۆتۆمبێلەکەی لێبخوڕێت.

,

جێسى خاوەنى نازناوى “خێراترین ژنە شۆفێرى جیهانە”، تەمەنى 37 ساڵە و لە تەمەنى منداڵییەوە خولیاى پێشبڕکێیى ئۆتۆمبێلى هەبووە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل