fbpx
Shadow Shadow

کچە خوێندکارێک لە کەرکوک بە سەربڕدراوى دۆزرایەوە

12:09 چوار شه‌ممه‌ 02 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

پۆلیسى کەرکوک ڕایگەیاند، تەرمى منداڵێکى کچى تەمەن شەش ساڵان لە سنورى ناحیەى یایچى بە بەسەربڕدراوى دۆزراوەتەوە.

.

عەقید ئەفراسیاو کامیل وتەبێژى پۆلیسى کەرکوک بە ناس کوردى ڕاگەیاند “لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا کچە خوێندکارێکى پۆلى یەکەمى سەرەتایی، دیارنەماوە و کەسوکارەکەى وتویانە کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە ڕفێنراوە”.

.

وتیشی “تەرمى ئەو کچە لە سنورى ناحیەى یایچى بە سەربڕدراوى دۆزراوەتەوە، دواى لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە لەلایەن گروپە چەکدرەکانەوە نەڕفێندراوە، بەڵکو بەهۆى کێشەى خێزانى نێوان چەند خێزانەکەوە ڕووداوەکە ڕوویداوە”.

.

منداڵەکە عەرەبە و ناوى سەمەر سەڵاحە و ئەمساڵ چووەتە بەر خوێندن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل