fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کچە حەوت ساڵەکەى هەولێر “دەگەڕێنرێتەوە قوتابخانە”

18:15 یه‌ك شه‌ممه‌ 23 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، چەند بڕیارێکى بۆ ئەو کچە قوتابییە دەرکرد کە ساڵى پار دەستدرێژى کرابووە سەر و باوکى بۆ پاراستنى لەقوتابخانە دەریکردبوو.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتى پەروەردە، لەسەرفەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەمەبەستى گەڕاندنەوەى قوتابى (ئا ،ل) کە مانگى نیسانى 2019، ڕووبەڕوى تاوانێکى قێزەوەن بویەوە لیژنەیەک لەوەزارەتى پەروەدە پێکهات و لەئاکادا بڕیاردا بەگەڕاندنەوەى قوتابیەکە بۆ هەر قوتابخانەیەک کە باوکى دەستنیشانى بکات لەهەولێر.

.

وەزارەتى پەروەردە بڕیاریداوە، نمرەکانی وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی رابردووی قۆناغی دووەم، بۆ وەرزی دووەمیش حساب بکرێت لە بۆردی نمرەکان و ساڵی خوێندنی ۲۰۱٨ ـ ۲۰۱۹ ، بە دەرچوو ئەژمار بکرێت.

.

لەبڕیارێکى ترى ئەو وەزارەتەدا هاتووە، کچەکە بەزوترین کات بگەڕێتەوە بۆ قوتابخانە و نمرەی وەرزی دووەمی ئەمساڵی بۆ وەرزی یەکەمیش ئەژمار بکرێت و بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی هەولێریش ڕاسپێردرا کە تەواوی پاڵپشتی زانستی و فێرکاری بۆ قوتابی ناوبراو دابین بکرێت .

.

چوارشەممەى ڕابردوو پرسی دەستدرێژیکردنە سەر ئەو کچە لە نیسانى 2019 جارێکى تر هاتەوە بەرباس، دواى ئەوەى باوکى ئاشکرایکرد کە تۆمەتبارانى کەیسەکە ئازادکراون.

.

دواى دوو ڕۆژ حکومەتى هەرێمى کوردستان بریاریدا هەر پێنج تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێنەوە کە لەلایەن دادگاوە بە کەفالەت ئازادکرابوون و رۆژى هەینى دەستگیرکرانەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل