fbpx
Shadow Shadow

کچە “ترسناکەکەی” ئێران کە ویستی خۆی بخاتەسەر شێوەی ئەنجلینا جولی دەستگیرکرا

14:59 دوو شه‌ممه‌ 07 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی “بەدڕەوشتی و بەلاڕێدابردنی خەڵک”، سەحەر تەبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا.

.

سەحەر تەبەر، ئەو کچە ئێرانییەیە کە بە “بوکی مردووی ئێرانی” ناسراوە و بەهۆی ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەری جوانکارییەوە شێوەی بەتەواوی گۆڕاوە و شێوەیەکی ترسناکی هەیە، ڕۆژانە گرتەی خۆی لە ئینستاگرام بڵاودەکاتەوە.

.

ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2019 میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کە دادگای تارانی پایتەختی ئێران بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی بەدڕەوشتی و کاری دژ بە ئایینی ئیسلام بڕیاری دەستگیركردنی سەحەری دەركردووە و ئەو کچە دەستگیرکراوە.

کچە "ترسناکەکەی" ئێران کە ویستی خۆی بخاتەسەر شێوەی ئەنجلینا جولی دەستگیرکرا

میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوەشکردووە، هۆکاری دەستگیرکردنەکەی سەحەر بەهۆی بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیی و وێنەکانییەتی بە جلی دانەپۆشراو و ڕەفتارەکانی بە دژە ئیسلامی ناوبراوە.

.

سەحەر لە سەرەتادا دەیویست بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری خۆی بخاتە سەر شێوەی ئەنجلینا جولی، ئەستێرەی سینەمای ئەمریکی، بەڵام دوای ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەری سەحەر نەک نەچووە سەر شێوەی جولی، بەڵکو ڕووخساری بەشێوەیەک تێکچووە کە شێوەیەکی ترسناکی هەیە.

کچە "ترسناکەکەی" ئێران کە ویستی خۆی بخاتەسەر شێوەی ئەنجلینا جولی دەستگیرکرا

بەپێی سەرچاوەکان، تائێستا سەحەر 50 نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجامداوە، بەڵام خۆی ڕەتیکردووەتەوە ئەو ژمارە نەشتەرگەرییەی ئەنجامدابێت، بەڵکو زۆرێک لەو گۆڕانکارییانەی کردویەتى لە وێنەکانیدا بە بەرنامەی “فۆتۆشۆپ” بووە.

.

سەحەر تەبەر تەمەنی 22 ساڵە و لە ئێستادا بەهۆی ئەو تۆمەتانەی لە دادگاوە خراوەتە پاڵی، هەژمارەکەى لە ئینستاگرام لەلایەن دادگاوە داخراوە.

کچە "ترسناکەکەی" ئێران کە ویستی خۆی بخاتەسەر شێوەی ئەنجلینا جولی دەستگیرکرا

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل