fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کچێکی پێنج ساڵان لەناو باڵێوزخانەی ئەمریکادا لە هیندستان لاقە کرا

11:23 هه‌ینی 07 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

ڕوداوێکی نەخوازراو میدیاکانی ئەمریکا و جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوە کە ئەویش دەسترێژیکردنە سەر منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان لەناو باڵێۆزخانەى ئەمریکا لە هیندستان.

.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی هیندستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کارمەندێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە نیودلهی دەستگیرکردووە بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ لەناو بینای باڵیۆزخانەکەدا.

.

ماڵپەری ئیندیا تامیز باسی لەوەکردوە: “ڕۆژی شەممەی ڕابردو ئەو منداڵە کە کچی یەکێک لە کارمەندەکانی بەشی وەرشەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بووە لەناو باڵیۆزخانەکە بووە لەگەڵ باوکیدا بەڵام ئەو کاتەی کە چووەتە باخچەی باڵیۆزخانەکە لەلایەن کەسێکەوە کە تا ئێستاش دڵنیا نین لە ناسنامەکەی، دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر”.

.

ئیندیا تایمز دەشڵێت: “دوای ئەوەی کچە منداڵەکە باوکی لەو تاوانە ئاگادار کردووەتەوە و بەرپرسانی باڵیۆزخانە و پۆلیسی هیندیستانیش زانیویانە، دوای 24 کاتژمێر کەسێکیان دەستگیرکردوە کە ئەو کەسەش کارمەندی باڵیۆزخانەکەیە و زۆرینەی گومانەکان لەسەر ئەوەن کە ئەو دەسترێژی کردیێتە سەر منداڵەکە چونکە دوایین کەس کە لەگەڵ منداڵەکە بینراوە لە چاوی کامێراکانی چاودێرییەوە باڵیۆزخانەکەوە”.

.

یۆگش کۆمار، بەرپرسی بەشی لێکۆڵینەوە لە بەڕێوەبەریاتەی پۆلیسی نیودەلهی بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتوە: “ئەو کەسەی کە دەستگیرمان کردوە تەمەنی 25 ساڵە، تا ئێستا دانی بە تاوانەکەدا نەناوە و زۆرینەی گومانەکان لەسەر ئەون و  لێکۆڵینەوەش لەگەڵی بەردەوامە بەڵام ئەگەر بسەلمێت کە ئەو تاوانەکەی ئەنجامداوە ڕاستەوخۆ دادگا بڕیاری لەسێدارەدان دەسەپێنێت بەسەریدا”.

.

دەربارەی ڕوداوەکەش باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە نیودەلهی بەفەرمی داوای لێبوردنی کردووە و ڕایگەیاند: “باڵیۆزخانەکەمان شوێنێکی گشتییە و هەموو کەسێک سەردانی دەکات، هەرچەندە ڕێوشوێنی ئەمنی توند هەیە بۆ پارێزگاریکردنی سەردانیکەران بەڵام ئاگاداری ئەو ڕوداوە نەخوازراوە نەبوون کە بەسەر ئەو منداڵە هاتووە و هەموو هاوکارییەکەی حکومەتی هندستانیش دەکەن بۆ لێکۆڵینەوەکان”.

.

ئەمە یەکەمین جار نییە لە نیودلهی ڕوداوی لەوجۆرە ڕوبدات و بەهۆی فرە پێکهاتەیی و قەرەباڵەغی شارەکەوە ساڵانە سەدان ڕوداوی لەوجۆرە ڕودەدەن، بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی توندوتیژی دژی ژنانیش تەنیا لە ساڵی 2018دا لە هیندستان، 34  هەزار کەس لە ژنان و پیاوان و منداڵانی هەردوو ڕەگەز دەسترێژی سیکسیان کراوەتە سەر، بەڵام بەهۆی ترس و کلتور و ئاین بێدەنگی لە کەیسەکان کراوە و زۆرینەیان بەبێ ئەنجام ماوەتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل