Shadow Shadow

کچێکی هەڵەبجەیی چەرەسات دەفرۆشێت [وێنە]

13:41 هه‌ینی 02 ئاب 2019
article image

ناس کورد

کچێکی هەڵەبجەیی، فرۆشگایەکی بۆ فرۆشتنی چەرەسات لە شاری هەڵەبجە کردووەتەوە و دەڵێت: “زۆر ئاسوودەم کە دەتوانم خاوەنی سەرچاوەیەکی دارایی سەربەخۆ بم.”

کچێکی هەڵەبجەیی چەرەسات دەفرۆشێت [وێنە]

دڵگەش فەرهاد عەلی، تەمەنی 30 ساڵە و دەرچووی بەشی ژمێریارییە لە  زانکۆی سلێمانی، خوێندنی تەواو کردووە و دەڵێت: “ماوە پێنج ساڵە زانکۆم تەواو کردووە و حکومەت نەیتوانیوە هەلی کارم لە کەرتی گشتی و تایبەتدا بۆ فەراهەم بکات.”

.کچێکی هەڵەبجەیی چەرەسات دەفرۆشێت [وێنە]

بیرۆکەی دانانی فرۆشگایەک بۆ فرۆشتنی چەرەسات بە هاوکاری برایەکی بۆ دروستبووە، وەک خۆی دەڵێت:  زۆر دڵخۆش و ئاسوودەیە بە کارەکەی و کاردانەوەی کڕیارەکانیش باشە و دەستخۆشی لێدکەن.

کچێکی هەڵەبجەیی چەرەسات دەفرۆشێت [وێنە]

دڵگەش پێی وایە، بەهۆی ئەوەی لە هەڵەبجە هیچ کۆمپانیا و کارگەیەکی ئەوتۆ نیە بتوانێت هەلی کار بۆ گەنجانی شارەکە بڕەخسێنێت، بۆیە ناچارن خۆیان ببنە خاوەن کار و پڕۆژەی بچووک.

کچێکی هەڵەبجەیی چەرەسات دەفرۆشێت [وێنە]

هەروەها باس لەوە دەکات کە بەشەو و رۆژ دوکانەکەی بەڕووی کڕیاراندا کراوەتەوە، “لە کاتژمێر  هەشت تا 12ی  شەو  کراوەیە.”

کچێکی هەڵەبجەیی چەرەسات دەفرۆشێت [وێنە]

نزیکی فرۆشگاکەی لە ماڵەوەیان وایکردووە زیاتر هەست بە ئاسوودەیی بکات لە کارەکەیدا.

کچێکی هەڵەبجەیی چەرەسات دەفرۆشێت [وێنە]

لەسەر هەڵبژاردنی فڕۆشتنی چەرەسات دەڵێت: “پێم وایە فرۆشتنی چەرەسات شتێکی جیاوازە و پێشتر ویستم شوێنێک بۆ ئامادەکردنی خواردنی خێرا دابنێم.”

کچێکی هەڵەبجەیی چەرەسات دەفرۆشێت [وێنە]

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل