fbpx
Shadow Shadow

کوژراو و بریندار و گیراوانى خۆپیشاندانەکانی عێراق بە ژمارە

21:37 هه‌ینی 04 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا 40 کەس کوژراون و زیاتر لە دوو هەزار کەسیش بریندار بوون، سەرجەمى قوربانییەکانیش لە ڕەگەزى نێرن.

,

فازیل غەڕاوی، ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، تایبەت بە ناس کوردی ڕایگەیاند: “ژمارەی قوربانییانی خۆپیشاندانەکان لە بەرزبوونەوەدایە، ئەگەری هەیە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا زیاتر بەرزبێتەوە، بەوپێیەی کە باری تەندروستی هەندێک لە بریندارەکان ناجیگیرە”.

,

ئەو بەرپرسەى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤ وتیشی: “زانیارییەکانی ئێمە لە داتا و ئاماری هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی وەرگیراون، بەگوێرەی دواین ئاماریش، ژمارەی  کوژراوەکان گەیشتوەتە 40 کوژراو و 2004 کەسیش برینداربوون”.

,

غەڕاوی ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەوان هۆکاری کوژران و برینداربوون لە خۆپیشاندانەکان، دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی فیشەک و بەرد، بەجۆرێک ڕێژەى ئەو کەسانەى کە بەهۆى فیشەکەوە بوونەتە قوربانى 40%، ئەوانەشى بەهۆى فیشەکی پلاستیکی و گازی فرمێسکڕێژ بونەتە قوربانى ڕێژەیان 40%، 20%یشیان بەهۆى بەردەوە بوونەتە قوربانى.

,

هەر بەگوێرەى ئامارەکانى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراق، زۆرترین کۆژراو لە ئاکامی خۆپیشاندانەکاندا لە پارێزگای زیقار بوە، کە گەیشتوەتە 19 کوژراو و زۆرترین برینداریش لە شاری بەغداد بوە کە گەیشتوەتە هەزار و 74 بریندار، کە 15%ى قوربانییەکانیش لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانن.

,

بە وتەی غەڕاوی، تا ئێستا هیچ ئافرتێک لەنێو قوربانییەکاندا نییە، وتیشی: “هێزە ئەمنییەکان لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تا ئەم ساتە 456 کەسیان دەستگیرکردووە، لەو ژمارەیەش 289 کەسیان ئازاد کردووە”.

,

“تا ئێستاش 26 باڵەخانەی حکومى سوتێندراون، کە بەشێکیان باڵەخانەی لایەنە سیاسییەکان بوون”، ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق واى وت.

,

ماوەی چوار ڕۆژە ناڕەزایەتی هاوڵاتییانی عێراق پەرەی سەندووە و هاوڵاتییان لە زۆربەی شارەکانی عێراق ڕژاونەتە سەر شەقامەکان، سەرباری بچڕانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ.

,

سەرەکیترین داواکارى خۆپیشاندەرانیش، خزمەتگوزارى و دادگەرى کۆمەڵایەتى و هەلى کار و دادگاییکردنى گەندەڵکارانە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل