fbpx
Shadow Shadow

کوژراو و بریندارانی بۆردومانه‌كه‌ی شەوی ڕابردووی ئەمریکا لە عێراق بەرزبووەوە

09:24 دوو شه‌ممه‌ 30 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ئاماری کوژراو و بریندارانی بۆردومانه‌كه‌ی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی حەشد و حزبوڵڵا لە عێراق بەرزبووەوە و بە وتەی بەرپرسێکی حەشدی شەعبی، لە هێرشەکاندا 19 چەکدار کوژراون و 35ی دیکەش برینداربوون.

.

جەواد کازم ڕەبیعاوی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چالاکییەکان لە حەشدی شەعبی، بە ماڵپەڕی حەشدی شەعبی ڕاگەیاند :”بەگوێرەی دواین ئامارەکانی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر لیوای 45 و 46، 19 چەکدار کوژراون و 35ی دیکەش برینداربوون”.

.

وتیشی، هێشتا  تەرمی بەشێک لەو چەکدارانەی گیانیان لەدەستدا، لەژێر شوێنە خاپور کراوەکاندان و دەرنەهێندراون.

.

شەوی ڕابردوو، ئەمریکا، چەند هێرشێکی بۆ سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی و حزبوڵڵا لە عێراق و سوریا ئەنجامدا و دواتر وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشەکانیان بۆ سەر حەشدی شەعبی بەردەوامی دەبێت.

.

هاوکات هەر دوای هێرشەکان، عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەرى عێراق و هاوکات فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق ڕاگەیەنراوێکى لەسەر ڕوداوى هێرشکردنەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو کارەى ئەمریکا پەڕەسەندنێکى مەترسیدارە.

.

وتیشی، ئەو هەڵسوکەوتە تاکلایەنە و کارى لەو جۆرە ئاسایشى ناوچەکە دەخاتە مەترسیەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل