fbpx
Shadow Shadow

کوژرانی قاسم سولەیمانی ئەو پڕۆسەیەی 12 ساڵ دواکەوت

22:32 هه‌ینی 03 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد- هۆرڤان ڕەفعەت

چیرۆکێکی نوێ لەبارەی کوشتنی قاسم سولەیمانی بڵاودەبێتەوە و ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، ئەمریکا پێش 12 ساڵ پلانی کوشتنی قاسم سولەیمانی داڕشتبوو، بەڵام شکستی هێناوە لە پلانەکەیدا.

،

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە: “قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران یەکەم جار نەبووە کە لەلایەن دەزگا هەواڵگرییکانی ئەمریکاوە هەوڵی کوشتنی بدرێت و پێشتریش چەند جارێک هەمان هەوڵ هەبووە”.

،

ئەو ڕۆژنامە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەکردووە: “لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2007 فەرماندەیی گشتی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا هەوڵی داوە لە پڕۆسەیەکی نهێنیدا لە نێوان سنوری ئێران و هەرێمی کوردستان لەناو ئۆتۆمبێلکدا قاسم سولەیمانی بکوژێت”.

،

نیویۆرک تایمز ئەوەشی خستووەتەڕوو: “بەهۆی ئەوەی قاسم سولەیمانی چەندین پۆستی هەستیاری هەبووە لەسوپای پاسداران و دەزگای هەواڵگریدا لەمێژ بووە ناوی لەلیستی داواکراوەکانی ئەمریکادا بووە”.

،

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە، پێشتریش چەندین جاری دیکە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قاسم سولەیمانی لەژێرچاودێری وردی ئەمریکادا بوون و چەندین جاریش لە سوریا و عێراق و لوبنان سەرجەم جموجەڵەکانیان بە ڕاستەوخۆ تۆمار کردوون، بەڵام بڕیاری هێرشکردنیان نەبووە و ئەمریکا ویستەیەتی خۆڕاگرتربێت بۆ کۆتایی هێنان بە سیاسەتەکانی ئێران.

،

هاوکات ئەو ڕۆژنامە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەکردووە: “بە درێژایی ئەو کاتەی لە ژیاندا بووە و لەنێوان وڵاتانی ئێران، عێراق، یەمەن و لوبناندا هاتوچۆی کردووە، قاسم سولەیمانی هەستی بە ئاسایش کردووە لە هێرشی ئەمریکییەکان و پێی وابووە کە لە سەرو سزای ئەوانەوەیە، تەنانەت جارێکیان ڕێگەی داوە فڕۆکەیەکی سەربازی لە تەنیشت فڕۆکەکەیدا بوەستێت لە فڕۆکەخانەى هەولێر”.

،

شەوی ڕابردوش دوای ئەوەی کە هەڕەشەی جدیی هەبووە لەسەر جێبەجێبونی پلانی قاسم سولەیمانی بۆ هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و سوتاندنی باڵوێزخانەکە، بۆیە ئەمریکا بەبڕیاری ڕاستەوخۆی دۆناڵد تڕەمپ و بەرپرسانی ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکە، بڕیاری کوشتنی ڕاستەوخۆی قاسم سولەیمانیان داوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل