fbpx
Shadow Shadow

کوژرانى خۆپیشاندەرێک گڕ لە لوبنان بەردەدات

09:10 چوار شه‌ممه‌ 13 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

میدیا فەرمییەکانى لوبنان بڵاویانکردەوە، گەنجێکى لوبنانى بە فیشەک کوژراوە، دواى ئەوەى سوپاى ئەو وڵاتە دەستیکردووە بە تەقەکردن بۆ بڵاوەپێکردنى ئەو خۆپیشاندەرانەى لە هەوڵدا بوون رێگەیەکى سەرەکى لە بەیروت دابخەن.

.

گەنجەکە کە ئەندامى حزبى پێشکەوتنى ئیشتیراکییە بەسەرۆکایەتى وەلید جونبوڵات دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانە گیانى لەدەستدا.

خۆپیشاندەران شەوى ڕابردوو چوونە سەر شەقام بۆ ڕەتکردنەوەى قسەکانى میشێل عۆن سەرۆکى ئەو وڵاتە کە ڕایگەیاندبوو بەردەوامى خۆپیشاندانەکان زیان بە لوبنان و خۆپیشاندەرانیش دەگەیەنێت.

کوژرانى خۆپیشاندەرێک گڕ لە لوبنان بەردەدات

سوپاى لوبنان لەبەیانناکەیەکدا ڕایگەیاند، لەکاتى تیپەڕبوونى کاروانێکى سەربازى سەر بە سوپا، ژمارەیەک خۆپیشاندەر رێگەیام داخشتووە، بەو هۆیەشەوە سەربازەکان ناچاربوون بەرگرى بکەن و یەکێکیان تەقەیکردووە بۆ بڵاوەپێکردنیان و بەهۆیەوە کەسێک برینداربووە.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، فەرماندەیی سوپا دەستى بە لێکۆڵینەوە کردووە و سەربازەکە دەستبەسەرکراوە.

.

لوبنان ماوەى زیاتر لە سێ هەفتەیە خۆپیشاندانى گەورە بەخۆوە دەبینێت، دژى چینى دەسەڵاتدار وخراپى دۆخى ئابورى.

.

خۆپیشاندانەکان لە 17ى تشرینى یەکەمى ڕابردوو دەستیان پێکرد، دواى بڕیارێکى حکومەت بۆ سەپاندنى باجى نوێ بەسەر هاوڵاتییاندا.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل