fbpx
Shadow Shadow

کوڕێک لە هەولێر باوکی خۆی کوشت بەهۆی ئەوەى لە دایکی داوە (وێنە)

14:38 یه‌ك شه‌ممه‌ 06 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ی تشرینی یەکەمی 2019، کوڕێکی 27 ساڵ بەناوی “ڕابەر” باوکی خۆی بە ناوی “یونس عومەر” (46 ساڵ) کوشتووە کە کەمئەندامی سەنگەرە.

.

لە ڕاگەیەنراوی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، “ڕووداوەکە کاتژمێر (12:00)ی نیوەڕۆ لە گەڕەکی قەڵاتی نوێی هەولێر ڕوویداوە، بکوژەکە دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.”

.

دەشڵێت، بە وتەی بکوژەکە، “هۆکاری کوشتنی باوکی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی خێزانی گوایە باوکی لە دایکی داوە و هەوڵی داوە بە چەك لەویش بدات، بۆیە ئەویش چەکەکەی لێ وەرگرتووە و چەند فیشەکێکی لێداوە و کوشتوویەتی.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “بە وتەی دراوسێکانیان، ئەو خێزانە چەند منداڵێکیان نەخۆشی دەروونیان هەیە و  دوای ئەنجامدانی ڕێکاری یاسایی، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا و وتەی تۆمەتبار وەرگیرا.”

 

 

کوڕێک لە هەولێر باوکی خۆی کوشت بەهۆی ئەوەى لە دایکی داوە (وێنە)

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل