Shadow Shadow

“کوڕێک لە لەیلان باوکی خۆی کوشت”

13:16 پێنج شه‌ممه‌ 13 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد – سابیر عەبدوڵا

پۆلیسی ناحیەی لەیلان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گوندی (بەیانلۆ) پیاوێک لەکاتی گەڕانەوەى بۆ ماڵەوە لەلایەن کوڕەکەیەوە دەستڕێژی گولـلەى لێکراوە و گیانى لەدەستداوە.”

سەڵاحەدین سابیر، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی لەیلانی سەر بە پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، “کاتژمێر هەشتی شەوی ڕابردوو، کاتێک هاوڵاتی (عومەر ڕەشید) گەڕاوەتەوە ماڵەوە، کوڕەکەى بەناوی (ئەحمەد عومەر) تەقەی لێکردووە و لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەش دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.”

.

سەڵاحەدین سابیر وتیشی، “لەکاتی لێکۆڵینەوەدا کوڕەکە وتوویەتى پێشتر لەگەڵ باوکیدا دەماقاڵێی هەبووە و باوکی لێیداوە، بەهۆیەوە لە نزیک گوندەکەیان کەمینی بۆ داناوە و لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە کوشتوویەتى.”

دەشڵێت، “بکوژەکە نەخۆشی دەرونی هەیە و لەئێستادا ڕەوانەى نەخۆشخانەى دەرونی کراوە.”

باوکەکە تەمەنی 42 ساڵ بووە و کوڕەکەشی تەمەنی 17 ساڵە، ڕۆژی سێشەممەش لە قەزای ڕەواندوز، کوڕێک دایکی خۆی کوشت.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل