Shadow Shadow

کونسوڵی نوێی فەڕەنسا لە هەرێم دەستبەکار دەبێت

17:49 پێنج شه‌ممه‌ 22 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم، کۆتایى بە ئەرکەکەى هات و لە سبەینێ (هەینى)یەوە کونسوڵى نوێى فەڕەنسا لەهەرێم دەستبەکار دەبێت.

.

لە پەیامێکدا کە لە هەژماری فەرمی کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە هەرێم بڵاوکراوەتەوە، دۆمینیک ماس، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم ڕایگەیاند: ” ئەوه گەیشتمه كۆتایى ئەركى خۆم له كوردستانى عێراق، بۆ من سێ ساڵى زۆر بەئەزموون بوون، جێگەی شانازییه كه لەگەڵ هاونیشتیمانیانم، هاورێكانم له پاریس و له بەغدا و هاوبەشەکانمان له كوردستان، بەشداریم كرد له ڕاپەراندنى راسپاردەكانى فەڕەنسا لەم ناوچەیە”.

 

.

کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە:”بۆ هاونیشتیمانیانم، شانازى خۆمیان بۆ دووپات دەکەمەوە كه لەگەڵ تیمەکانی كونسوڵخانه له خزمەتیاندا بووم و یاوەریم كردن له ماوەى ئەم ساڵانەى رابردوودا، كه هەندێك كات له بارۆدۆخى ئەمنی سەختدا بوون”.

 

.

هاوکات دۆمینیک ماس ناوی کونسوڵی نوێی فەڕەنسای لە هەرێم لە ئاشكراکردووە ڕایگەیاندووە، لە سبەینێ (هەینى، 23ی ئابى 2019)-ەوە “ئۆلیڤیێ دێکۆتینێز” دەبێتە کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل