Shadow Shadow

کونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر: كاره‌كانمان به‌ئاسایی ده‌ڕوات و به‌رده‌وامین

18:51 پێنج شه‌ممه‌ 16 ئایار 2019
article image

 

ناس كورد-

کونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ كاری کوسنوڵخانه‌كه‌یان به‌رده‌وامه‌.

.

ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی کونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ڕایگه‌یاند “كاری کونسوڵخانه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی ئایاسی به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.

.

هاوكات له‌سه‌ر زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه‌ “مه‌شقكاره‌ ئه‌ڵمانیه‌كان له‌ناو خاكی عێراق و له‌كامپه‌كانی خۆیان به‌جێگری ده‌مێننه‌وه‌ به‌هۆی هه‌ندێك ئامۆژگاری ئه‌منیه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانانه‌وه‌”.

.

دوێنی هه‌ریه‌كه‌ له‌ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و ئه‌مریكا كاری مه‌شقكاره‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕاگرت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییانه‌وه‌ كه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌ره‌ی سه‌ندووه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل