fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بەستنى کۆنگرەى حزبەکان و مەرگى ئەستێرەکان

کوشتنی عوسمان کۆسە، ڕێگری لە مەحمود سەنگاوی و سکاڵاکەى ماریا هەورامی.. 2019 لە ڕاپۆرتێکدا

21:08 سێ شه‌ممه‌ 31 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ساڵى 2019 چەندین رووداوى جیاجیاى سیاسی و هونەرى و کلتورى و وەرزى لە هەرێمى کوردستان ڕوویاندا، کە زۆرترین کاردانەوەیان لێکەوتەوە، کە دیارترینیان ئەنجامدانی کۆنگرە بوو لەلایەن چەند حزبێک و هەروەها مەرگی چەندین هونەرمەند و میدیاکار و کەسانی ناسراو لە دیارترین ڕووداوەکان بوون.

.

دیارترین ڕووداوە سیاسییەکان

26/1/2019 دواى ساڵ و نیوێک، تورکیا گەمارۆى سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى هەڵگرت.

28/5/2019  نێچیرڤان بارزانى لەلایەن پەرلەمانەوە بەسەرۆکى هەرێم هەڵبژێردرا.

10/7/2019  پەرلەمانى کوردستان متمانەى بە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم بەخشى.

11/7/2019  ڕێواز فایەق بەسەرۆکى پەرلەمان هەڵبژێردرا.

17/7/2019  لە ڕیستۆرانتى هۆقەباز لە هەولێر کارمەندێکى کونسوڵخانەى تورکیا و دوو کەسى دیکە کوژران.

11/7/2019 دوای نۆ مانگ و نیو گفتوگۆ و دانوستان و ناکۆکی، پارتی و ڕێککەوتن بۆ دانانی ته‌یب جه‌بار بۆ پارێزگاری كه‌ركوك.

19/9/2019 لە بازگەى سماقوڵى ڕێگرى لە مەحمود سەنگاوى کرا بچێتە هەولێر.

2/11/2019 یەکێتى و پارتى یەکتریان تۆمەتبارکرد بە جێبەجێنەکردنى ڕێککەوتنى نێوانیان.

11/12/2019  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پڕۆژەیاسای چاکسازی پەسەند کرد و ڕۆژی دواتر ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستانی کرد.

21‏/12‏/2019 دواى شەش ساڵ دواکەوتن، یەکێتى کۆنگرەى چوارەمى ئەنجامدا.

26/12/2019 یەکگرتووى ئیسلامى کۆنگرەى هەشتەمى گرێدا.

جگە لەو ڕووداوا لە ساڵى 2019دا، چەندین خۆپیشاندان و گردبوونەوەى چین و توێژە جیاجیاکان بەڕێوەچوو بۆ داواى دامەرزاندن و دژى کەمى کارەبا.

..

دیارترین ڕووداوە کۆمەڵایەتییەکان

1/8/2019 پیاوێک لەبەردەم دادگاى تێهەڵچوونەوەى هەولێر دەستڕێژى گولەى لە ژنەکەى کرد و کوشتى.

26/9/2019 لە سلێمانى گرتەى ڤیدیۆیی کەسێک بڵاوبووەوە کە بە دەمانچە لە گەنجێک دەکات کە کارى نانەوایی دەکات.

2/10/2019 کەسێک لە هەولێر پێنج ئەندامى خێزانێکى کوشت.

16/10/2019  ئامانج بابانى و هاوسەر و منداڵەکەى لە ڕووداوێکدا لە سلێمانى کوژران و پۆلیس هۆکارەکەى بۆ خۆکوژیی گەڕاندەوە.

.

دیارترین ڕووداوە هونەرییەکان

16/1/2019 پشتیوان بەدەوى ناسراو بە ڕزگارى گەردەلول بەهۆى جەڵتەى دڵەوە کۆچى دواییکرد.

30/7/2019 هونەرمەندی گۆرانبێژ، نەڤید زەردی، کلیپی “ئایلا”ی بڵاوکردەوە، کە دەنگدانەوەیەکی زۆری دروست کرد و تائێستا و لە پاش پێنج مانگ لە بڵاوکردنەوەی کلیپەکەی نەڤید، نۆ ملیۆن بینەری تێپەڕاندووە.

14/8/2019 هونەرمەندی گۆرانیبێژ، ماریا هەورامى سکاڵاى لەسەر مامۆستایەکى ئاینى تۆمارکرد بەتۆمەتى سوکایەتى پێکردنى لەسەر بڵاوکردنەوەی کلیپی “دڵەکەم” کە تائێستا 12 ملیۆن بینەری هەبووە.

10/10/2018 سێیەمین ڤیستیڤاڵى فیلمى نێودەوڵەتى لە سلێمانى بەبەشدارى 120 فیلم دەستیپێکرد و چوار ڕۆژى خایاند.

22/10/2019 تەرمى شاعیر ژەنەراڵى پایز لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە و پۆلیس هۆکارەکەى بۆ خۆکوژیی گەڕاندەوە.

11/12/2019 بڵاوکردنەوەى وێنەیەک لەلایەن گۆرانیبێژ هێلى لەڤەوە کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.

30/12/2019 هونەرمەد ئاسۆ عومەر لە جەڵتەى دڵ لە سلێمانى کۆچی دواییکرد.

.

دیارترین ڕووداوە وەرزشیەکان

14/9/2019 لە گەڕی کۆتایی خولی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی کوردستان، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە ئەنجامی 17 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی جیهانی بردەوە و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی زاخۆ بووە پاڵەوانی خولەکە، کە بۆ بوون بە پاڵەوان پێویستی بەوە بوو بە جیاوازی 13 گۆڵ یارییەکە بباتەوە، ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و پاش لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت هەندێک لە یاریزانانی یانەی جیهان دەستیان لە ئەنجامی یارییەکەدا هەبوو.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل