fbpx
Shadow Shadow

کوشتنى خۆپیشاندەرانى عێراق کاردانەوەى لێکەوتەوە و پەرلەمان ناچار بەکۆبوونەوە دەکات

22:26 شه‌ممه‌ 07 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

شەوی ڕابردو ژمارەیەک چەکداری نەناسراو دەستڕێژی گوللـەیان لە خۆپیشاندەرانی شاری بەغدا کرد و بە گوێرەی دواین ئاماریش بەو هۆیەوە  23خۆپیشاندەر کوژران و نزیکەی 127 کەسی دیکەش برینداربوون.

.

بەگوێرەی میدیا عێراقیەکان هێزێکی نەناسراو تەقەی لە خۆپیشاندەران کردووە لە هەردوو گۆڕەپانی خەلانی وسینەک کە دەکەونە بەشی ڕەسافەی شاری بەغداوە.

.

دوابەدوای ڕووداوەکەی دوێنی شەو، ئەمڕۆ (شەممە) باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕاگەیاندراوێکی  لەسەر ڕوداوەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “دەبێت ئەوانەی تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە دەستگیر بکرێن”.

.

لەڕاگەیاندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەخت لەوەکراوەتەوە کە ئەرکی حکومەتە خۆپیشاندەران بپارێزێت و ئەوانەی تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە دەبێت بە زووترین کات ڕادەستی یاسا بکرێن.

.

هاوکات ستیڤن هێکی، باڵۆێزی بەریتانیا لە عێراق، لەڕاگەیاندراوێکدا سەرکۆنەی ڕوداوەکەی گۆڕەپانی “خەلانی و سنەکی” کرد لە شاری بەغدا داوایکرد حکومەتی عێراق ئەرکی لەپێشینەی هێزە ئەمنییەکانی پارێزگاریکردن بێت لە خۆپیشاندەرە  ئاشتیخوازەکان بە هەندیش وەربگرێت و ڕێکاری یاسایی بگرێتە بەر بۆ لێپێچینەوە لەو کەسانەی کە ئەم کارەیان کردووە.

 

.

تورکیاش لەلای خۆیەوە لەسەر زاری باڵوێزەکەی لەبەغدا، فاتیح یەڵدز، نیگەرانی و هاوخەمی وڵاتەکەی لەسەر ڕووداوەکەی دوێنی شەو دەربڕی، لە  تویتێکدا ئاماژەى بەوە کرد :” ئەوەی لە بەغدا ڕوویدا زۆر خەمباری کردم، نەک و ەک نوێنەرێکی وڵاتێکی هاوڕێ بەڵکو وەک مرۆڤێک وەک هاوڵاتییەکی شاری بەغداد”.

.

کوشتنی خۆپیشاندەرانی هەردوو گۆڕەپانی خەلانی و سینەک لە شاری بەغدا، یەکێتی ئەوروپاشی هێنا سەرخەت، ئەمڕۆ، مارتن هۆس، باڵیۆێزی یەکێتی ئەوروپا لە بەغدا ئەو ڕووداوەی بە توندی ئیدانە کرد وتی:”ئەوانە  تاوانی کۆشتنن”، جەختیشی کردەوە، خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان دەبێت مافی ئەوەیان هەبێت بەبێ ترس بۆچونی خۆیان دەربڕن.

.

دواى ڕووداوەکانى شەوى ڕابردووى گۆڕەپانى سەنەک لە بەغدا سەرلەبەیانى ئەمڕۆ (شەممە) بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ناوچەى “حەنانەى نەجەف” کە شوێنى مانەوەى موقتەدا سەدرە.

.

جەعفەر موسەوى وتەبێژى موقتەدا سەدر دوای هێرشەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد ،”ئامانج لەو کارانە کوشتنى پڕۆژەى چاکسازیی و ڕازیبوونە بە کاندیدى سەرۆک وەزیران، بە پێچەوانەى داواکارى خۆپیشاندەران و لە گۆڕەپانەکانى خۆبەختکردن”.

.

لاى خۆشیەوە، گروپى سەرایا سەلام سەر بە موقتەدا سەدر هەڕەشەى وەڵامى پێشبینینەکراوى کرد، دژى ئەو کەسانەى تێوەگلاون لە هێرشکردنە سەر شوێنى مانەوەى موقتەدا سەدر.

.

گروپەکە لە راگەیەندراوەکە ئاماژەى بەوە کرد”لەکاتێکدا داواى دانبەخۆداگرتن دەکەین، ڕایدەگەیەنین کە وەڵامى پێشبینینەکراومان دەبێت بۆ هەر کەسێک ئەگەر دەربکەوێت کە لەو ڕووداوەدا تێوەگلاوە”.

 

.

 

لە هەنگاوێکیشدا بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران ئەمڕۆ، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوی شاری بەغدا دەکەن، کە دەستڕێژی گولـلە لە خۆپیشاندەران کرا و بەهۆیەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژران.

.

وتیشی، لەمەودوا پەرژینی ئەمنی لە چوار دەوری خۆپیشاندەران دروستدەکەن.

.

هەربە هۆی ڕووداوەکەی دوێنی شەوی ڕابردووەوە بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق کۆبونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی ڕووداوەکانی دوێنێ شەوی ڕابردووی خۆپیشاندەران ئەنجام دەدات.

.

بە گوێرەی زانیارییەکانیش، پەرلەمان لەگەڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا و بەشێک لە پارێزگاکاندا کۆدەبێتەوە.
.

لە سەرەتای تشرینی یەکەمی ڕابردوودا خۆپیشاندان لە بەغدا و هەندێک پارێزگای دیکەی عێراق دەستیپێکرد و بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکان و زیادبوونی ژمارەی کوژراو و برینداران وایکرد، عادل عەبدولمەهدی بڕیار بدات دەستلەکار بکێشێتەوە.

.

ڕۆژی 1ی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی پەسندکرد و ئێستاش هەوڵەکان بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران چڕکراونەتەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل