fbpx
Shadow Shadow

پەرلەمانتارێکى پێشووى عێراق بە پێنج ساڵ زیندانى سزادرا

کورسی پەرلەمان بە 250 هەزار دۆلار و وەزارەت بە 350 هەزار دۆلار فڕۆشراوه‌

10:34 سێ شه‌ممه‌ 31 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

دۆسیەیەکى نوێی گەندەڵى لە عێراق، پەردەى لەسەر مامەڵەى کڕین و فڕۆشتن بە کورسییەکانى پەرلەمان و وەزارەتەکانەوە ئاشکرا کرد، کە بەهۆیەوە دەستەى نەزاهە سزاى پێنج ساڵ زیندانیکردنى بۆ پەرلەمانتارێکى خولى پێشوو دەرکرد.

.

دۆسیەکە تایبەتە بە کڕین و فڕۆشتن بە کورسییەکى پەرلەمان و وەزارەتێکەوە، کە لەلایەن دەستەى نەزاهەى عێراقەوە ئاشکراکراوە. لەو  چوارچێوەیەشدا دەستەکە فەرمانى زیندانیکردنى بۆ پەرلەمانتارێکى پێشووى عێراق دەرکرد، بەتۆمەتى کڕینى کورسییەکى پەرلەمان بە بڕە پارەیەکى زۆر.

.

دەستەى نەزاهە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، دادگاى تاوانەکانى کەرخ تایبەت بە دۆسیەکانى نەزاهە، بڕیارى زیندانیکردنى یەکێک لە ئەندامانى خولى پێشووى پەرلەمان بۆ ماوەى پێنج ساڵ دەرکردووە، بەپێی ماددەى 312 لە یاساى سزادانى عێراقى.

.

هەرچەندە دەستەکە ناوى ئەو پەرلەمانتارەى خولى پێشووى نەهێناوە، بەڵام بەپێی میدیا عێراقییەکان پەرلەمانتارەکە شەزا عەبوسییە.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى دەستەى نەزاهە، سزادانى ئەو پەرلەمانتارەى خولى پێشتر بە پشتبەستن بووە بە تۆمارێکى دەنگى کە دەزگاکانى ڕاگەیاندن بڵاویانکردووەتەوە کە تێیدا تۆمەتبارکراوە بە کڕینى کورسییەکى پەرلەمانى لە ساڵى 2018 بەبڕى 250 هەزار دۆلار.

.

تۆمارە دەنگییەکە کە مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 2018 بەخێرایی لە عێراق بڵاوبووەتەوە، کە دەگەڕێتەوە بۆ زاح سەدید ئەمیندارى گشتى کوتلەى گردبونەوەى عزەى نیشتیمانى کە لەگەڵ شەزا عەبوسى قسە دەکات.

.

لە تۆمارەکەدا هەردوولا باس لە پەنابردن بۆ کۆمپانیایەکى بیانى دەکەن بە نێوەندگیریی عەبوسى بۆ بردنەوەى کورسییەکى پەرلەمانى، لە هەڵبژاردنى ئایارى ساڵى ڕابردووى پەرلەماندا.

.

عەبوسى هەروەها دانبەوەدادەنێت کە پەناى بۆ ئەو کۆمپانیا بیانییە بردووە تا لە ساڵى 2006 کورسییەکى وەزارى دەستبکەوێت، خۆشى وەکو نێوەندگیر لەگەڵ کۆمپانیا بەریتانییەکە دەناسێنێت بۆ کڕینى پێنج هەزار دەنگ، لەبەرانبەر بڕە پارەیەک کە دەگاتە 350 هەزار دۆلار.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل