Shadow Shadow

کورد 12 پۆستی لە لیژنە هەمیشەییەکانى پەرلەمانی عێراق بەردەکەوێت

14:42 چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2019
article image

ناس كورد – هەڤاڵ فەتاح

بەپێی بەدواداچوونەکانى ناس کورد، فراکسیۆنە کوردییەکان 12 پۆستیان لە سەرۆک و جێگری و بڕیاردەری لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی عێراق بەردەکەوێت.

بەختیار شاوەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، سەرۆکى چوار لیژنەی پەرلەمان بەر کورد دەکەوێت کە بریتین لە لیژنەکانى یاسایی، نەوت و گاز، کشتوکاڵ، کۆمەڵگەى مەدەنی.

.

سەبارەت بە چۆنیەتى دابەشکردنی پۆستەکان لەنێوان فراکسیۆنە کوردییەکان، بەختیار شاوەیس وتی، “دانوستان لە نێوان فراكسیونە كوردییەكان بەردەوامە بۆ چۆنێتی دابەشكردنی ئەو لیژنانە، دەبێت بەپێی سازان و بەرکەوتەى هەڵبژاردن و هەندێ ڕێكاری سیاسی بێت”. 

هاوکات دانا جەزا، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، “لەو دوو لیژنەى سیادییەى کە بەر کورد دەکەوێت لیژنەی یاسایی بۆ پارتی یەکلایی بووەتەوە، یەکێتیش بەنیازە لیژنەى نەوت و گاز وەربگرێت بەڵام لەئێستادا عەرەبە سوننەکان داوای ئەو لیژنەیە دەکەن، بۆیە ئەگەر ئەو لیژنە بە کورد نەدرا، لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوە دەدرێت بە کورد.”

.

دانا جەزا وتیشى، بەپێی بەرکەوتەى هەڵبژاردن، پارتی زۆرترین پۆستى لیژنەکاندا بەردەکەوێت، “بەڵام بڕیارمان داوە ئەو پرسە لە نێوان فراکسیۆنە کوردییەکان بەپێی سازان یەکلایی بکرێنەوە.”

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل