Shadow Shadow

"پۆست هەیە 10 ساڵە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێت"

کورد ژمارەیەک پۆستی نوێ لە بەغدا وەردەگرێت

14:42 شه‌ممه‌ 01 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

پەرلەمانتارێكی کورد لە بەغدا ڕایگەیاند، بەپێی بریارێک لەکۆتایی ئەم مانگەوە نابێت هیچ پۆستێک لە عێراق بە وەکالەت بەڕێوەببرێت، بەڵکو ئەو پۆستانە بە پێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن دابەشدەکرێن و کوردیش ژمارەیەک پۆست وەردەگرێت.

.

ڕێبوار هادی،سەرۆکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بە ناس کوردی ڕاگەیاند، لە پەرلەمانەوە داوا كراوە تا كۆتایی ئەم مانگە ئەو پۆستانەی بە وەكالەت بەرێوەدەبرێن، ھەموویان كاندیدیان بۆ دیاری بكرێت و پڕ بكرێنەوە، بۆ ئەوەی چیتر ھیچ پۆستێك بە وەكالەت بەڕێوەنەبرێت.

.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە دەڵێت “ئەو پۆستانە لە ڕابردوودا بۆ بەرژەوەندی کەسی و حزبی دانراون، بۆ نمونە سەرۆک وەزیرانێک دەیزانی کە پۆستێک لە پەرلەمان نادرێت بەکەسێکی نزیک لەخۆی یان حزبەکەی، بە بڕیاری خۆی پۆستەکەی بە وەکالەت پڕدەکردەوە”.

.

هەروەها ئاماژە بەوەدەکات پۆست هەیە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێت، کە ئەوە بەهەموو شێوەیەک نایاساییە.

.

ڕێبوار هادی ئاماژەی بەوەشکرد، بەگشتی بڕیارەکە لە سودی کوردە و پۆستەکانی کورد زیاد دەکات و چەندین پۆستی دیکە وەردەگرێت، کە لە کابینەکانی پێشتردا بە وەکالەت پڕکراونەتەوە.

.

ئەوەشی ڕونکردەوە تا ئێستا باس لە دابەشکردنی پۆستەکان و بەرکەوتەی لایەنەکان نەکراوە، کە پۆستی سەرۆکی دەستە و جێگری وەزیر و سوپاسالار و ژمارەیەک پۆستی دیکەیە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل