fbpx
Shadow Shadow

هەموارى یاساى هەڵبژاردن بە "دڵی کورد نییە"

کورد هەنگاوەکانى یەکڕیزى لە بەغدا دەستپێدەکات

08:35 چوار شه‌ممه‌ 27 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

مشتومڕێکی زۆر لە پەرلەمانی عێراق دروستبووە سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان، پەرلەمانتارێکى کوردیش دەڵێت، بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا فراکسیۆنە کوردییەکان کۆبنەوە، تا هەڵوێستێکى هاوبەش لەو بارەیەوە گەڵاڵە بکەن.

.

شێروان دۆبردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەناس کوردی ڕاگەیاند “پڕۆژە یاساکە گرفتی زۆری هەیە، هەموو لایەنە سیاسییەکانی پەرلەمان کۆک نین لەسەر ئەو پڕۆژەیە، پێیانوایە ناتەواوە و زۆربەی بڕگەکانی دژ بە دەستوری عێراقە”.

.

وتیشی “ئیمە وەک فراکسیۆنی پارتی تێبینی زۆرمان لەسەر یاساکە هەیە، پێدەچێت هەمان ئەو تێبینیانە لەلای فراکسیۆنە کوردستانییەکانی دیکەش گەڵاڵە بووبێت”.

.

دۆبردانی، ئەوەشی خستەڕوو، گرنگترین ئەو خاڵانەی تێبینی لەسەرە، کردنی عێراقە بە چەند بازنەیەکی هەڵبژاردن، کەمکردنەوەی کورسییەکانی پەرلەمان بۆ 251 کورسی و کەمکردنەوەى تەمەنی پاڵێوراو بۆ پەرلەمان بۆ 25 ساڵ و چەندین بڕگەی دیکەش، کە “بەپێچەوانەی خواستی کوردە”.

.

پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، لە لایەنە سوننەکان و شیعەکان تێبینی خۆیان لە سەر یاساکە هەیە و لە هەندێ بڕگەشدا بەپێچەوانەی کوردەوە ئەوان هیچ گرفتیان نییە.

.

پڕۆژەى هەموارکردنەوەى یاساى هەڵبژاردنەکان یەکەمجار لەلایەن سەرۆکایەتى کۆمارەوە ئامادەکراو ڕەوانەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق کرا، بەڵام ئەنجومەنى وەزیران زۆربەى خاڵەکانى پڕۆژەکەى گۆڕى و پاشان ڕەوانەى پەرلەمانى کرد بەمەبەستى پەسەندکردنى.

.

بەختیار شاوەیس پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق بە ناس کوردى ڕاگەیاند، پڕۆژەکە خوێندنەوەى دووەمى بۆ کراوە و ماوەتەوە دەنگدانى لەسەر بکرێت، هەندێک پێیانوایە نادەستورییە، هەندێکى دیکەیان پێیان وایە دانانى 50% ى کورسییەکان بۆ لیستى تاکەکەسى لەم کاتەدا قورسە بۆ عێراق.

.

لەبارەى هەڵوێستى فراکسیۆنە کوردستانییەکانەوە، بەختیار شاوەیس وتى “کەى پڕۆژەک خرایە دەنگدانەوە، ئەوکات بڕیارى لێدەدەین”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل