fbpx
Shadow Shadow

"هەرێم و بەغدا نزیکن لەڕێککەوتنێکى درێژخایەن"

کورد دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولمەهدى ڕەتکردووەتەوە

08:48 دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ماڵپەڕى ئەلمۆنیتەرى ئەمریکى ئاشکرایکرد، کورد دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراقى ڕەتکردووەتەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕێککەوتنێک لەنێوانیاندا بۆ ماوەى شەش ساڵ.

.

بەپێی ڕاپۆرتێکى ماڵپەڕەکە، دانوستانەکانى نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوانیانەوە بەردەوامە، ئەوەش وایکردوە دەسەڵاتدارانى هەرێم لەگەڵ خواستى خۆپیشاندەرانى عێراقدا نەبن بۆ لەکارخستنى حکومەت، لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ خواستەکانى دیکەى خۆپیشاندەراندان بۆ چاکسازیى سیاسی و ئابورى.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، هەڵوێستى فەرمى هەرێم پشتویانى خۆپیشاندانى ئاشتییانە بووە، بەڵام هێزە کوردستانییەکان داواى گۆڕینى حکومەت یان هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانیان ڕەتکردووەتەوە.

.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەغدا و هەولێر نزیکن لەگەیشتن بەڕێککەوتن بۆ ڕادەستکردنى 250 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە لەلایەن هەرێمەوە بەبەغدا، بەجۆرێک ڕێککەوتنەکە بۆ ماوەى شەش ساڵ بێت، لەبەرانبەریشدا بەغدا موچەى فەرمانبەران بنێرێت و پشکى کورد بە 13% لەبودجە جێگیربکرێت.

.

ڕێبوار هادى ئەندامى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاندووە، حکومەتى ئێستا پێویستى بە کاتە، تا جدیەتى خۆى پیشانبدات لەبارەى جێبەجێکردنى داواکانى خۆپیشاندەرانەوە و بەرپرسیارێتى هەموو شکستەکان هەڵناگرێت.

.

رێبین سەلام یەکێک لە کادیرە دیارەکانى پارتى هەمان هەڵوێستى هەیە و ئاماژەى بەوەکردووە، حکومەت تائیستا رۆڵى خۆى راستەقینەى نەگێڕاوە، بەهۆى فشارەکانەوە.

.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، هەر گۆڕانکاریەک لە حکومەتى ئێستاى عێراق، واتا گەڕانەوەى دانوستانەکانى هەرێم و بەغدا بۆ چوارگۆشەى یەکەم و دروستبوونى بەربەست بۆ تێپەڕاندنى بودجەى ساڵى داهاتوو بەوشێوەى کە کورد ڕازى بکات، لەگەڵ ئەوەشدا ناکرێت هەڵوێستى کورد بۆ پشتیوانى حکومەتەکەى عەبدولمەهدى هەروا بەم شێوەیە بمێنێتەوە، بەڵکو دەکرێت بگۆڕێت بۆ پشتیوانیکردنى خۆپیشاندەران و هەڵبژاردنى پێشوەختە ئەگەر دانوستانەکانیان لەگەڵ بەغدا شکستیهێنا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل