fbpx
Shadow Shadow

"کێشەی ناوخۆیی ڕێگربووە لەبەردەم چارەسەرکردنی دۆخی کەرکوک"

کورد دەتوانێت بەتەنها پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێرێت؟

10:55 پێنج شه‌ممه‌ 08 ئاب 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

کێشەی دانانی پارێزگاری کەرکوک بەردەوامە، ئەندامێکی لیستی برایەتیش پێیوایە، سەرکردایەتی کورد زۆر دواکەوتووە لەو پرسەدا، دەشڵێت، وەک کورد دەتوانن بەتەنها پارێزگار هەڵبژێرن.

.

هەرچەندە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی، دەبوو هاوتەریب لەگەڵ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت پارێزگاری کەرکوکیش هەڵبژێردرێت، بەڵام نزیکەی مانگێکە کابینەی نوێ دەستبەکاربووە و هێشتا دیار نییە کەی پارێزگاری کەرکوک دەستەکاردەبێت، ئەوەش “بەهۆی کێشەی لایەنە عەرەب و تورکمانەکان”.

.

لەوبارەیەوە کاکە ڕەش سدیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە لیستی برایەتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “تائێستا هیچ وادەیەک دیار نییە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا و دیاریکردنی پارێزگاری کەرکوک، بەهۆی ئەوەی کورد بەهۆی کێشەی ناوخۆییەوە زۆر دواکەوت لە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە”.

.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە لیستی برایەتی دەتوانێت بەتەنها ژمارەی یاسایی بۆ کۆبوونەوە تەواو بکات، بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا و هەڵبژادنی پارێزگاری نوێش، بەڵام لەڕوی سیاسییەوە تاوەکو بتواندرێت پەنا بۆ ئەوە نەبردرێت باشترە.

.

سەبارەت بە کۆبوونەوەی لیستی برایەتی بۆ گفتوگۆکردن کاکەڕەش سدیق ئەوەی خستەڕوو: “تائێستا هیچ کۆبوونەوەیەکمان نەکردووە و هیچ پلانێکیش نییە بۆ کۆبوونەوە”.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل