fbpx
Shadow Shadow

کوردێک پۆستێکى باڵاى لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا وەرگرت

11:04 پێنج شه‌ممه‌ 18 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

عەبدولخالق مەسعود، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، بە جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا دەستنیشانکرا.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا یەکێتی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاندووە، بە فەرمى عەبدولخالق مەسعود، کە سەرۆکى یەکێتییەکەیە، لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئاسیاوە کراوە بە جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا.

.

عەبدولخالق مەسعود، وەک کوردێک بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2014 بە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق هەڵبژێردرا، لە ئایارى ساڵى رابردووش بۆ دووەمجار وەک تاکە کاندیدى پۆستەکە بە سەرۆکی یەکێتییەکە هەڵبژێردرایەوە.

.

ناوبراو مانگی نیسانی ڕابردوو، بە ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا هەڵبژێردرابوو.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل