fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کوردێک بۆ لیژنەی داوەری لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیی شانۆیی هەڵبژێردرا

13:24 یه‌ك شه‌ممه‌ 16 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بڕیارە لە مانگی داهاتوودا فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیی شانۆیی لە وڵاتی تونس بەڕێوەبچێت و لە فێستیڤاڵەکەدا جگە لەوەی دوو شانۆیی کوردی نمایش دەکرێن، کوردێکیش لەنێو ئەندامانی لیژنەی داوەریدا دەبێت.

،

فێستیڤاڵەکە ناوی ” حضبة ئۆترێمێن”ە و تایبەتە بە شانۆو نمایشی سەر شەقام  و لە شاری قەسر هیلال بەڕێوەدەچێت، 16 کاری شانۆیی تێدا نمایشدەکرێت کە دوو لە کارەکان لە هەرێمی کوردستانەوە بەشداریان پێدەکرێت.

،

ئاسۆ ئەکرەم، شانۆکار و میدیاکارێکی کوردە و لە کۆی هەشت ئەندامی لیژنەی داوەری فێستیڤاڵەکە ئەو یەکێکیانە و وەک تاکە کوردێک لە لیژنەکەدا بەشدارە.

،

ئەو شانۆکارە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “جگە لە من لە ئیران، نادر بورهانی مەرەند، سەرۆكی فێستیڤاڵی فەجر و چەند کەسێکی دیکە لە فەڕەنسا،  ئیتاڵیا، میسر، عێراق و تونس لە ئەندامی لیژنەی دادوەری دەبن فێستیڤاڵەکە.

،

ئەو کە وەک تاکە کوردێک ئەندامی لیژنەی داوەری فێستیڤاڵەکەیە ئاماژەی بەوەشکرد: “پێش ئەنجامدانی فێستیڤاڵەکە وۆرک شۆپێک ئەنجامدەدەم کە تایبەتە بە كاریگەری جەستە و دەنگ لە شانۆیی شەقامدا لە رۆژی 9ی ئادار دەستپێدەكات و ڕۆژی 16ی ئادار كۆتاتی دێت، هەروەها ڕۆژی 17ی ئادار چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە دەست پێدەکات و 22ی ئادار کۆتایی دێت”.

،

ئاسۆ ئەکرەم باسی لەوەشکرد: “ناوەڕۆکی وۆرک شۆپەکە وەک بەرهەمێکی شانۆیی لەماوەی ڕۆژانی فێستیڤاڵەکە نمایش دەکرێت”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل