fbpx
Shadow Shadow

“کورتکردنەوەى قژ” لە بابل سێ کوژراو و بریندارێکی لێ کەوتەوە.. تەواوی چیرۆکەکە

13:38 شه‌ممه‌ 10 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای بابل ڕاگەیاند، بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵیەوە لەسەر چۆنیەتى سەرچاککردن و قژبڕین لە یەکێک لە سەرتاشخانەکانی ناحییەی “حەمزەی غەربی” سەر بەپارێزگای بابل، کەسێک کوژرا و چواری تریش برینداربوون.

ئەمرۆ شەممە، 10ى ئاب،2019، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای بابل ڕایاگەیاند، “هۆکاری کێشەکە لە سەر ئەوەبووە کە یەکێک لەو کەسانەی ناو سەرتاشخانەکە سەروقژی چاکردووە، دووکەسی تریش گاڵتەیان پێکردوە و دواتریش بووەتە دەمەقاڵێیان، ئەو کەسەی کە گاڵتەجاری پێکراوە چووە چەکی هێناوە و تەقەی لەو دووکەسەکەی  دیکە کردووە، دەست بە جێ یەکێکانی کوشتوە ئەوەی تریانیشی بە سەختی بریندارکردووە.”

.

وتیشی، دوای ڕووداوەکە “کەسوکاری قوربانییەکان چوونەتە سەر ماڵی بکوژەکە دووکەسی ئەوەیان کوشتووە.”

بە گوێرەی سەرچاوەکە، هێزەکانی پۆلیس لە ئێستادا سەرقاڵی گەڕانن بە دوای تەقەکەرەکان بەڵام تائێستا کەسیان دەستگیرنەکردوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل