ناس کورد-
سه‌رچاوه رۆژنامهوانییەکانی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه، ركابه‌رییه‌كی به‌هێز له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بەرشەلۆنە و ریال مه‌درید له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی یاریزانێك دروستبووە.
.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 29ی حوزه‌یرانی 2019) رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانه‌ی ریال مه‌درید چاوی بڕیوەتە تواناکانی ڤان دی بیكی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام و بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی تەرخانکردووە.
.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، یانه‌ی شاهانه به‌نیازه ده‌سته‌واره‌یه‌ك به 50 ملیۆن یۆرۆ بخاته‌ڕوو، به‌ڵام ئه‌یاكس داوای 60 بۆ 65 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات.
.
ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەمانکاتدا بەرشەلۆنەش تاوه‌كو ئێستا وازی لە پلانی گواستنەوەی ڤان دی بيك نەهێناوە ئامانجی ئه‌وه‌یه ئه‌م هاوینه بیباته ریزه‌كانییه‌وه.
.
هەوڵەکانی بەرشەلۆنە لەکاتێکدایە، ئه‌گه‌ری هه‌یه دینیس سوارێز یان رافینیا یانه‌كه جێبهێڵن.
.
دی بیك ته‌مه‌نی 21 ساڵه و وه‌رزی رابردوو ئاستێکی زۆر بەرزی لەگەڵ یانەکەی پێشکەشکرد و لە 57 یاریدا 17 گۆڵی تۆماركرد، هه‌روه‌ها 13 ئه‌سێستی هه‌بوو، ئەمەش وایکردووە، دوو زلهێزەکەی ئیسپانیا کلاسیکۆیەکی گەورە لەسەر بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە هەڵگیرسێنن.
.