fbpx
Shadow Shadow

پەیوەندی بە کۆنفڕانسە ناوخۆییەکانی یەکێتییەوە هەیە؟

کفری؛ لە روداوێکى تەقەکردن کەسێک کوژرا و دوو برا و ئامۆزایەک برینداربوون

18:11 شه‌ممه‌ 16 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە قەزای کفری، کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، قایمقامی کفریش ڕەتیدەکاتەوە، ڕوداوەکە پەیوەندی بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی یەکێتییەوە هەبێت لەو سنورە.

.

جەلال سەعید، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی سەرقەڵا بە ناس کوردی ڕاگەیاند:”لە ڕووداوێکی تەقە کردندا لە نێوان کفری – سەرقەڵادا کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکە برینداربوون”.

.

وتیشی، هەرسێ بریندارەکە بارودۆخیان ناجێگیرە و ڕەوانەی سلێمانی کراوون، کە دوو کەسیان برای کوژراوەکەن و یەکێکیشیان ئامۆزایانە.

.

بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی سەرقەڵا هەواڵى هەندێک میدیا و بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى رەتکردەوە کە رووداوەکەیان پەیوەست کردبوو بە هەڵبژاردنە نێوخۆییەکانى یەکێتى لەسنورەکە و  جەختى کردەوە “ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆنەوە بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی یەکێتییەوە نییە”.

.

بەوتەى بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی سەرقەڵا تائێستا هیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرنەکراوە و لێکۆڵینەوەیان لەو بارەیەوە دەستپێکردووە.

.

رووداوەکە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ (شەممە) لەکاتى بەڕێوەچوونى کۆنفڕانسە نێوخۆییەکانى یەکێتى لەناوچەکە رووداوێکى تەقەکردن روویدا و تیایدا دوو کەس بریندار بوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل