fbpx
Shadow Shadow

کفرى؛ خنکانى گەنجێک لە مەلەوانگەیەکى قەزاکە

20:58 هه‌ینی 19 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

لە قەزای کفری گەنجێکى تەمەن 34 ساڵ لەکاتى مەلەکردندا لە مەلەوانگەیەکى قەزاکە خنکاوە، سەرپەرشتیارانى مەلەوانگەکەش دەستگیرکراون.

.

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکى پۆلیسی گەرمیان کە وێنەیەکى بۆ ناس کورد نێردراوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تەرمێک براوەتە بەشی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار، کە بەهۆی خنکان بەئاو گیانی لەدەستداوە.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەى پۆلیسى گەرمیاندا هاتووە: “بەوتەی کەسوکارەکەى، گەنجەکە لە دایکبووی ساڵى 1985، دانیشتوی قەزای کفریە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەمەبەستی مەلەکردن ڕوی لە مەلەوانگەیەکی قەزاکە کردووە و لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە”.

.

پۆلیسى قەزاى کفرى دەستى بە لێکۆڵینەوە کردووە و “بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 411، دوو کەس دەستگیرکراون، کە سەرپەرشتی مەلەوانگەکە دەکەن”.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل