Shadow Shadow

کرێکارانى دروستکردنى یاریگاکانى قەتەر چوار مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە

17:10 شه‌ممه‌ 10 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

لە ساڵی 2010وە لە ئامادەکارییەکانی وڵاتى قەتەڕ بۆ مۆندیالی 2022 زیاتر لە هەزار کرێکار گیانیان لەدەستداوە و بەهۆی خراپی بارودۆخیانەوە بەشێکی زۆر لەو کرێکارانەی لە یاریگاکانی قەتەڕدا کار دەکەن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

.

وڵاتی قەتەڕ کە ئێستا لە ئامادەکاریدایە بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2020، بەڵام ئەو کرێکارە بیانیانەی لەو پڕۆژە و یاریگایەنەدا کار دەکەن لە دۆخێکی خراپدان و ماوەی چوار مانگە موچەیان وەرنەگرتووە و لە ساڵی 2013شەوە ڕێگەیان پێنەدراوە بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان، لە ماوەی نۆ ساڵی کارکردنیشدا لەو پڕۆژانەدا هەزار و 426 کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

.

بەگوێرەى ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەڕیتانی، زیاتر لە هەزار کرێکاری نیپاڵی کە لەو یاریگایانەدا کار دەکەن، کە قەتەڕ دروستیان دەکات بۆ مۆندیالی 2022 لەم هەفتەیەدا دووجار خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.

.

ڕاپۆرتی ڕۆژنامە بەڕیتانییەکە دەریدەخات،  زیاتر لە 300 هەزار کرێکاری بیانی تەنها لەو پڕۆژانەدا کاردەکەن، کە بۆ مۆندیالی 2022 دروستدەکرێن، بەڵام ماوەی چوار مانگە موچەیان وەرنەگرتووە.

.

یەکێک لە خۆپیشاندەرەکان دەڵێت :” لە ساڵی 2013وە هیچ مۆڵەتێکمان پێنەدراوە بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەمان و ئەو ئاوەشی دەیخۆینەوە پیسە و بۆ بەکارهێنان نابێت، بۆیە زۆرینەمان توشی نەخۆشی بووین و چەندین کەس بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە”.

.

بەپێی ئامارەکان، لە ساڵی 2010وە و لە کاتی دەستکردن بە ئامادەکارییەکان بۆ مۆندیالی 2022 تائێستا هەزار و 426 کرێکار لەو پڕۆژانەدا گیانیان لەدەستداوە کە بۆ ئەو مۆندیالە دروست دەکرێن.

.

بەشێکی زۆری ئەو کرێکارانە، ڕاستەوخۆ لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە و هەندێکیشیان لەدوای کارکردن و بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە، کە لەژێر پلەی گەرمی 45 پلەدا کار دەکەن.

.

ڕێکخراوە ناحکومییەکانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە، پێشبینییان کردووە، ئەگەر بەوشێوەیە بێت، تا دەستپێکردنی مۆندیالەکە ژمارەی قوربانییەکان بۆ چوار هەزار کەس بەرزببێتەوە.

.

وڵاتی قەتەڕ یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین دەستی کاری دەرەکی تێدایە، کە دەگاتە یەک ملیۆن کرێکار و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 300 هەزار کرێکار لە پڕۆژەکانی مۆندیالی 2022دا کار دەکەن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل