fbpx
Shadow Shadow

کرێنشینانى هەرێم بەردەوام لە زیادبووندان.. بۆچى؟ [تایبەت]

20:04 دوو شه‌ممه‌ 16 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

داتاکانى دەستەی ئاماری هەرێم، دەریدەخەن رێژەى کرێنشینانى هەرێم بەراورد بە ساڵانى رابردوو لە زیادبووندایە و سەرۆکى کۆمەڵەی کرێنشینانیش رەخنە لە حکومەت دەگرێت و بەوە تۆمەتبارى دەکات کە هیچ پلانێکی نییە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کرێنشینی.

.

لەساڵی 2006ەوە حکومەت بۆ برەودان بە کەرتی نیشتەجێبوون لەڕێگەی کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانەوە دەستیکرد بە دروستکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە شێوەى شوقە، بەڵام بەوتەى سەرۆکى کۆمەڵەى کرێنشینان ئەو کارە نەیتوانیوە کێشەى کرێنشینان چارەسەر بکات بەو پێیەى بە وتەى ئەو “زۆرێک لەو پڕۆژانە بەرپرسێکیان لە پشتەوە بووە و هەر بۆ بەرپرس و کوڕە بەرپرسەکانیش دروستکراوون”.

.

ناس کورد لە بەرپرسێکی دەستەی ئاماری هەرێم کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت زانیویەتى “ساڵی 2013 ڕێژەی کرێنشینی لە هەرێمی کوردستان 13٪ بووە، بەڵام لەئێستادا ئەو ڕێژەیە بۆ 26٪ بەرز بووەتەوە”.

.

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی هه‌رێم لەو بڕوایەدا ڕێژەی کرێنشینان لە هەرێم لەو ڕێژەیە زیاترە کە بەرپرسەکەى دەستەى ئامارى هەرێم ئاماژەى بۆ کردووە و جەخت لەسەر بوونى هەڵە لەو ئامارەى حکومەتدا دەکاتەوە.

کرێنشینانى هەرێم بەردەوام لە زیادبووندان.. بۆچى؟ [تایبەت]

 

.

بەرهەم قەرەداغی، سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی هه‌رێمى كوردستان لەگرنگى و بایەخى ئەو پڕۆژانەى نیشتەجێبوونى کەمکردەوە کە لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە ئەنجام دراوە و بە ناس کوردى وت “ڕاستە هەبوونی ئەو یەکانە لە نەبوونی باشترە، بەڵام دروستکردنیشیان سودێکی ئەوتۆی بۆ کرێنشینان نەبووە، چونکە نرخی زۆرێکیان هێندە گرانە، بەهیچ شێوەیەک خەڵکی هەژار و کرێنشین توانای کڕینی نییە”.

.

بەوتەى سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی هه‌رێم زەوی ئەو پڕۆژانە بێبەرامبەر یاخود بە نرخێکی زۆر کەم دراون بەو وەبەرهێنەرانە و نرخێکی زۆر کەم کەوتووە لەسەریان، کە بە وتەى ئەو ناگاتە سى هەزار دۆلار  و بەپێویستیدەزانێت بەنرخێکی کەم بفڕۆشترایەتە هاووڵاتیان.

.

بەرهەم قەرەداغى  لەو بوارەدا حکومەت بە کەمتەرخەم دەزانێت کە لێپرسینەوەى نییە و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە “زۆرێکیان بەرپرسانی باڵایان لە پشتەوەیە”.

.

بەپێچەوانەى سەرۆکى کرێنشینانى هەرێم، مەحمود عوسمان، بەڕێوەبەرى ئاماری سلێمانی رێژەی کرێنشینان بەراورد بە ساڵانى رابردوو بە باش دەزانێت و بۆ ناس کورد ئاماژەی بەوەکرد “بەگوێرەی ئامارەکان لە دوای ساڵی 1991 و دروستبوونی حکومەتی کوردی ڕێژەی کرێنشینان لە هەرێم 60٪ بووە، بۆیە ئەو ئامارەی ئێستا هەیە بەراورد بەو کاتە زۆر کەمیکردووە و ڕێژەیەکی باشە”.

کرێنشینانى هەرێم بەردەوام لە زیادبووندان.. بۆچى؟ [تایبەت]

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل