Shadow Shadow

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕزگاری بووە لە تۆمەتی لاقەکردن

23:36 دوو شه‌ممه‌ 22 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

دادگای ویلایەتی لاسفیگاسی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تۆمەتبارکرا بە دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ئافرەتێک، بەڵام تۆمەتەکە ساغ نەبووەوە بەسەریدا.

پێشتر کاترینا مایۆرکای تەمەن 34 ڕایگەیاندبوو، ڕۆناڵدۆی یاریزانی ئێستای یانەی یۆڤانتۆس ساڵی 2009دا لە هۆتێلێکی شاری لۆس ئەنجلۆس دەستدرێژی سێکسی کردووەتەسەری.

.

ناوبراو ڕایگەیاندبوو، لە ساڵی 2010دا لە دەرەوەی دادگا لەگەڵ ڕۆناڵدۆ ڕێککەوتووە و لەبەرامبەر ئاشكرانەکردنی ڕووداوەکەدا ڕۆناڵدۆ 375 هەزار دۆلاری پێداوە، بەڵام ساڵی 2018 مایۆرکا دۆسییەکەی ئاشکراکرد و ڕۆناڵدۆش ڕەتیکردەوە.

دواجار ئەمڕۆ دووشەممە، 23ی تەموزی 2019، دادگای لاس ڤێگاس ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتانە بەسەر ڕۆناڵدۆدا ساغ نەبوونەتەوە و هیچ شتێک نەسەلمێندراوە سەبارەت بەو ڕووداوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل