Shadow Shadow

کراسێک بەرهەمدەهێنرێت کە کۆنتڕۆڵی ئامێرە ئەلەکترۆنیەکانى پێدەکرێت

12:13 هه‌ینی 09 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بۆ لەمەودوا دەتوانیت لە ڕێگەی کراسەکەتەوە، کۆنتڕۆڵی میوزیک، گلۆپ و ئامێرە ئەلکترۆنییەکانی ماڵەکەت بکەیت، هەروەها دەتوانیت بە شێوەیەکی کارا لە ڕێگەی ئەو کراسەوە  بەکتریای زیانبەخش و بۆنی ئارەق لەناو بەریت.

.

لێکۆڵەرەکانی زانکۆی “بۆردۆ”، لە ولایەتی “ئەندیانا”ی ئەمریکا ، توانیان جۆرە کراسێک بەرهەم بهێنن کە دەرفەت بە بەکارهێنەرانی دەدات لە ڕێگەی پۆشینییەوە کۆنتڕۆڵی، ئامیرە ئەلکترونییەکان ،ڕوناکی و میوزیک بکەن.

.

بەگوێرەی زانایانی زانکۆی بۆردو لە ئەمریکا، قوماشى ئەو جۆرە کراسە، دژە بەکتریایە و دژە ئاویشە، جەختیان لەوەشکردوەتەوە پارچە قوماشەکە لە ڕێگە تەکنەلۆجیایەکی زۆر پێشکەوتووەوە کار دەکات.

.

رمسیس مارتینیز، مامۆستای یاریدەدەر لە فاکڵتی ئەندازیاری پیشەسازی زانکۆی بۆردۆ، بە تۆڕی میدیایی “فۆکس نیوز”ی ئەمریکی ڕاگەیاندووە، بۆ یەکەم جار توانراوە پارچەیەک قوماش دروست بکرێت کە توانای ئەوەی هەبێت بکرێت بە ڕێسێکی ئەلکترۆنی، کە بەوزەی خۆیی کار بکات، توانای ئەوەشی هەبێت  کۆنتڕۆڵی میوزیک و ڕوناکی و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان بکات.

.

مارتینیز، ئاماژەی بەوەشکردوە، تێچووی دروستکردنی ئەو تەکنەلۆجیاییە زۆر کەم و سادەیە و  ئاڵۆزیش نییە.

.

بە گوێرەی تۆری میدیایی فۆکس نیوز، داهێنەرانی ئەو تەکنەلۆجیاییە لە ئێستا لە هەوڵی ئەوەدان فەند بۆ بەرهەمە ناوازەکەیان بدۆزنەوە بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی کارا پڕۆسەی بە بازاڕکردنی دەست پێبکەن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل