fbpx
Shadow Shadow

کاڤانی بەرەو خولی ئیسپانیا هەنگاو دەنێت

17:01 پێنج شه‌ممه‌ 16 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

ئیدینسۆن کاڤانی، هێرشبه‌ری ئۆرۆگوایی و یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی دەیەوێت یانەکەی جێبهێڵێت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕوودەکاتە خولی لیگای ئیسپانی.

،
ڕۆژنامه‌ی لێکیپی فه‌ره‌نسی بڵاویکردەوە، کاڤانی بە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی ڕاگه‌یاندووه‌، ده‌یه‌وێت بەزوورین کات له‌ یانه‌که‌ بڕوات و لە یانەکە دڵخۆش نییە.

،

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری زۆرە کاروانی داهاتووی کاڤانی خولی ئیسپانی بێت و یانەی ئەتلێتیکۆمەدرید، چاوی بڕیوەتە توانەکانی ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییە.

،

پلانی جێهێشتنی یانەی پاریس سانجێرمان لەلایەن کاڤانییەوە، دوای ئەوە دێت، کە لەدوای چوونی ماورۆ ئیکاردی بۆ یانە پاریسییەکە هەلی یاریکردنی کەمبووەتەوە و دەیەوێت لە یانەیەکی دیکە خۆی بسەلمێنێتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل