fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"کەسانی ناسراو و بەرپرسی حزبی و حکومین و پارە لە خەڵک وەردەگرن"

“کاژمێر شەشی ئێوارەیە و دەروازەی باشماخ ڕادەستی هێزێک دەکەین و دەسەڵاتمان بەسەریدا نامێنێت”

17:39 سێ شه‌ممه‌ 28 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: لە هەندێک لە خاڵە سنورییەکانی هەرێم زۆرجار شەوان خاڵە سنورییەکە ڕادەستی هێزێکی چەکدار و کۆمپانیا دەکرێت و لە جێی حکومەت پارە لە خەڵک وەردەگرن.

.

شێرکۆ جەودەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند، “چەند ڕۆژێک پێش ئێستا و کاتژمێر 6:00ی ئێوارە زه‌نگى مۆبایلەکەم لێیدا، کاتێک وەڵامم دایەوە، کەسێک لە دەروازەی سنوری باشماخەوە بە بێدەنگی وتی: “دکتۆر شێرکۆ ئه‌وه‌ له‌ ئێستاوه‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كه‌ ڕاده‌ستى هێزێك ده‌كه‌ین و ئێمه‌ دەسەڵاتمان به‌سه‌ریدا نامێنێت، ئیتر ئه‌وه‌ى پێیان خۆش بێت هاورده‌و هه‌نارده‌ى ئه‌كه‌ن”.

.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەشکرد: “هێز هەیە لە ڕێگای كۆمپانیاوە بەناوی وەزارەتەوە لە خاڵە سنورییەكان بەشێوەی نایاسایی 400 دۆلار لە بارهەڵگرەكان وەردەگرن كە هیچ پەیوەندییەكیان نییە بە حكومەتەوە، هەروەها دوو دۆلار بۆ هه‌ر ته‌نێك شتومه‌ك له‌لایه‌ن كه‌سانى تایبه‌ته‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت بۆ حكومه‌تیش ناگه‌ڕێته‌وه‌”.

.

شێرکۆ جەودەت ئەوەشی ئاشکراکرد: “ناوى ئه‌و كۆمپانیایانه‌مان لایه‌ كه‌ پاره‌ به‌ نایاسایی وه‌رده‌گرن و خاوەنی کۆمپانیاکانیش کەسانی ناسراو و حزبی و حکومین، دۆسییەکەشمان داوەتە لایەنی پەیوەنیدار و ئەگەر یاسا هەبێت ئەوا دەبێت ڕێگرییان لێبکرێت و بدرێنە دادگا و ناوەکانیشیان بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا بکرێت”.

.

سەرۆکی فراکسیۆن یەکگرتوو باسی لەوەشکرد: “نازانم كوێى ئه‌م ده‌روازه‌ سنورییانه‌ ڕوون و شه‌فافه‌ كه‌ به‌رپرسان بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، بۆیە به‌جدى به‌دواداچوون ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و گرفتانه‌ چونكه‌ ژیانى خه‌ڵكى پێوه‌ به‌نده‌ و رێگرى ده‌كه‌ن له‌وه‌ى به‌رهه‌مى خۆماڵى پارێزراو بێت”.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل