fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بەشیر حەداد: شیعەکان ڕێککەوتوون لەسەر بێبەشکردنی کورد و سونە

کاوە محەمەد: عەلاوى وتی ئەگەر سواڵم کردووە موچە و پارەى هەرێم نابڕم

11:49 شه‌ممه‌ 22 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى کورد لە گروپى پانزە ڕایگەیاند، عەلاوى پێی وتین ئەگەریش سواڵی کردووە موچەى فەرمانبەرانى هەرێم نابڕێت و جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەڕلەمانیش دەڵێت، شیعەکان لەسەر بێبەشکردنى کورد و سونە ڕێککەوتوون.

.

لە میانى بەشداریکردنى لە دیدارى ستاندارد کە ئەمڕۆ شەممە، 22ى شوباتى 2020، لە هەولێر بەڕیوەچوو، کاوە محەمەد، پەرلەمانتارى کورد لە گروپى 15ى پەڕلەمانى عێراق و فراکسیۆنى گۆڕان ڕایگەیاند، لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوى، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو بۆ کابینەى نوێ حکومەتى عێراق قسەیان کردووە و بەڵێنى ئەوەیداوە کە ناردنى موچەى هەرێم بەردەوامبێت و تەنانەت وتویەتى گەر سواڵیشى کردبێت ناهێڵێت موچە و ئەو پارەیەى کە لە بەغداوە بۆ هەرێم دێت بوەستێنرێت، چونکە ئەوە پرسێکى ئەخلاقى و ئینسانییە و لێ لانادات.

.

هەر لە دیدارەکەدا، بەشیر حەداد، جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، چەند لایەنێکى شیعى ویستیان خۆپیشاندانەکان بکەنە بیانویەک بۆ لێدان لە مافەکانى کورد و سونە و پرەنسیپى تەوافوق و هاوسەنگى هەڵبوەشێننەوە.

.

وتیشی، “دواهەمین کاریشیان ئەوەیە کە دەیانەوێت حکومەتەکەى عەلاوى بەبێ کورد و سونە تێپەڕێنن، ئەگەر خۆپیشاندانەکان نەبوایە ئاوا شیعەکان نەیاندەتوانى ئیرادەى خۆیان بەسەر کورد و سونەدا بسەپێنن بۆیە ئێستا وەکو هەڵوێستى کورد لەگەڵ حکومەتەکەى عەبدولمەهدیدا هەموو گفتوگۆکان ڕاوەستاون گەر ئاوەهاش بڕوات بارودۆخى سیاسى جێگیر نابێت.”

.

بەشیر حەداد بەدوورى دەزانێت “حکومەتەکەى عەلاوى لەدایک ببێت گەر لەدایکیش ببێت ئەوا بەمردووى و کەم ئەندامى لەدایک دەبێت.”

.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر لە لێدوانێکیدا بۆ ناس کورد، کاوە محمەد ئەندامى گروپى 15 ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەکەى عەلاوى و شاندى کوردیدا، عەلاوى بەشاندەکەى ووتووە وەزیرى سێ وەزیرى سەربەخۆ دادەنێت لە پشکى کورد و وەزیرێک بۆ نوێنەرایەتى هەرێم لە کابینەکەى دادەنێت کە لەلایەن یەکێتى و پارتیەوە کاندید بکرێت، بەڵام پێناچێت ئەوە پەسەند بکەن.

.

زیاتر بخوێنەوە: ناس کورد پێشنیازی عەلاوی بۆ لایەنەکانی هەرێم ئاشکرا دەکات.. “وەزیرێکی ترتان بۆ دادەنێم”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل