Shadow Shadow

کاندیدى دڵخوازى پارتى بۆ پارێزگارى کەرکوک کێیە؟ [تایبەت]

17:07 یه‌ك شه‌ممه‌ 09 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد – وریا حسین

دواى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى وەکو سەرۆکى هەرێمى کوردستان، یەکێتى و پارتى پێکەوە دادەنیشن و پۆستى پارێزگارى کەرکوک یەکلایى دەکەنەوە، کە بە گوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، جەمال تاهیر ئەگەرى زۆرە لەلایەن “پارتی”ەوە قبوڵ بکرێت بۆ پۆستى پارێزگار.

.

ناس کورد لەزارى سەرچاوەیەکى تایبەتەوە ئەوەى ئاشکراکردووە، یەکێتى نیشتمانى کوردستان ناوى پێنج کادیرى خۆى بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک دەستنیشان کردووە، ئەوانیش پێکهاتوون لە (ئەحمەد عەسکەرى، خالید شوانى، کاکە ڕەش سدیق، د.عومەر ئیجا، لیوا جەمال تاهیر).

.

حەسەن بارام کادرى دیارى یەکێتى نیشتمانى کوردستان لەناوچە جێناکۆکەکان بە ناس کورد-ى وت:”تائێستا ئەو شتانەى دەوترێت لەبارەى یەکلایکردنەوەى کاندیدەکانى یەکێتى نیشتیمانى بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک دەنگۆیە بەوپێیەی پارتى و یەکێتى کۆنەبوونەتەوە و بڕیاربدەن”.

.

ئەو کادیرەى یەکێتى نیشتمانى کوردستان لەبارەى ئەوەى چۆن یەکێتى بەشدارى کۆبوونەوە دەکات لەکاتێکدا پۆستەکە یەکلایى نەکراوەتەوە، وتى:”یەکێتى لەسەر ئەو بنەمایە بەشدارى دەکات نێوەندگیرى کراوە و بۆ ئەوەى جارێکى دیکە متمانە بگەڕێتەوە بۆ هەردوو هێزەکە لەگەڵ ئەوەش یەکێتى دوور نەبێت لەبازنەى گۆڕانکارییەکان”.

.

هەر بەگوێرەى زانیارییەکان، کاندیدى دڵخوازى پارتى لەناو کاندیدەکاندا (جەمال تاهیر)ە، ئەگەرچى چانسى (خالید شوانی)یش بەگوێرەى وتەى سەرکردەیەکى یەکێتى کەمترنییە لە لیوا جەمال تاهیر.

.

جەمال تاهیر فەرماندەى پێشووى پۆلیسى کەرکوک لەبارەى کاندیدکردنى بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک ڕەتى نەکردەوە، بۆ ناس کورد وتى:”تائێستا بەفەرمى هیچم پێنەوتراوە لەبارەى پەسەندکردنم بۆ ئەو پۆستە، بەڵام منیش بیستوومە کەوا پێشنیارکراووم بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک”.

.

لەبارەى ئەگەرى قبوڵکردنى بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک، جەمال تاهیر نەیشاردەوە بۆ ماوەى 10 ساڵ لەکەرکوک کاریکردووە پێش ئەوەش جێگری یاریدەدەرى وەزیر بووە، وتى:”من لەسەر داواى مام جەلال گەڕامەوە کەرکوک و خزمەتى ئەو شارەم کردووە لەکاتێکدا دوو پلەى خزمەتم بەو هۆیەوە لەدەستدا”.

.

بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، ئەگەرى بەهێز هەیە بەنهێنى پۆستى پارێزگارى کەرکوک یەکلایى کرابێتەوە بۆیە یەکێتى لەئاستى باڵادا بەشدارى مەراسیمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى دەکات، بەگوێرەى زانیارییەکانیش وەفدەکەى یەکێتى هەریەکە لە (قوباد تاڵەبانى و بافڵ تاڵەبانى) تێدایە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل