fbpx
Shadow Shadow

"شەش ساڵ لەمەوپێش تویتێکی لەسەر ئەردۆگان کردووە"

کارەکتەری پشت بردنەوەی ئیمام ئوغلۆ، بە تۆمەتەی سوکایەتی بە ئەردۆگان دادگایی دەکرێت

09:51 شه‌ممه‌ 29 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

ژنه‌ سه‌ركرده‌یه‌كى ئۆپۆزسیۆنى توركیا، کە وەک کارەکتەری پشت سەرکەوتنی ئیمام ئۆغلۆ دەناسرێت، بە تۆمەتی سوکایەتی بە ئەردۆگان دادگایى ده‌كرێت.

.

كانان كه‌فتانچى ئۆغڵۆم، سه‌ركرده‌ى دیارى  پارتى گه‌لى كۆمارى توركیا ( جه‌هه‌په‌) تۆمەتی سوکایەتی کردن بە سەرۆک کۆماری تورکیای دراوەتە پاڵ و لەئەگەری ساغبوونەوەی تۆمەتەکان بە 17 ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێت.

.

دوێنێ هەینی 29ی حوزەیرانی 2019، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنەکە لە دادگای ئیستەنبوڵ بەڕێوەچووە و ژمارەیەک لە هەوادارانی بۆ پشتیوانی کردن لە بەردەم دادگا کۆبوونەوە.

.

کەفتانچی لەسەر بڵاوکردنەوەی چەند تویتێک لە ساڵی 2013 کە تێیدا سوکایەتی بە ئەردۆگان کردووە و پاڵپشتی بۆ گەریلاکانی پەکەکەش نیشانداوە.

.

بەپێی میدیاکانی تورکیا، كافتانچى ئۆغڵۆ ڕۆڵى سه‌ره‌كى له‌ سه‌ركه‌وتنى ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵۆى كاندیدى حزبه‌كه‌ى بۆ سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌نبۆل بینیوه‌ بە کارەکتەری پشت سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا دادەنرێت.

.

لەوبارەوە ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵۆ، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌نبۆڵ ڕایگه‌یاندووە، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى خراونەتە پاڵ كافتانچى بۆ له‌كه‌داركردنى ناوبانگى سیاسیه‌تى و بۆ پشتیوانى دەکەن.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل